وێنه‌یه‌ك كه‌له‌ده‌موچاوی ئوسامه‌ بن لادن ده‌چێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی قرژاڵێك، زریانێكی ده‌نگوباسی له‌ ناو تۆڕی ئینته‌رنێتدا دروستكردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی حوڕیه‌ت ده‌یلی نیوز، وێنه‌كه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ جۆن كانفیڵد، هاوڵاتی ئه‌مریكی دوای ئه‌وه‌ی له‌ گه‌شتێكی ماسیگرتندا له‌ پوگێت ساوند له‌ ویلایه‌تی واشنتۆن قرژاڵه‌كه‌ی گرتووه‌ وێنه‌ی گرتووه‌.

كانفیڵد به‌هۆی ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕاوكردنی قرژاڵی مێینه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ قرژاڵه‌كه‌ بپارێزێت و لای خۆی بیهێڵێته‌وه‌.

وێنه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شبوون هه‌ندێك پێیانوایه‌ وێنه‌ی “ده‌موچاو”ه‌كه‌ی سه‌ر قرژاڵه‌كه‌ زیاتر له‌ وێنه‌ی خه‌یاڵی پێغه‌مبه‌ر عیسا ده‌چێت، نه‌ك ئوسامه‌ بن لادن.

ئوسامه‌ بن لادن، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌، له‌ 2 ئایاری 2011 دا له‌ خانوویه‌كی تایبه‌تدا له‌ ئه‌بوتائابادی پاكستان له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكیه‌وه‌ كوژرا.

خةندان