پزیشكێكی پسپۆڕ له‌بواری سێكس و شه‌ریعه‌دا  رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی سێكس له‌ره‌مه‌زاندا بكات خێره‌كه‌ی‌ دوو به‌رانبه‌ره.

د. هیببه‌ قوتب پزیشكی‌ پسپۆڕ له‌سێكس ‌و شه‌ریعه‌تدا له‌ میسڕ رای ده‌گه‌یه‌نێت كه‌  ئه‌وه‌ی له‌ره‌مه‌زاندا و دوای‌ به‌ربانگ سێكس بكات خێره‌كه‌ی‌ دوو به‌رانبه‌ره. ناوبراو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات گونجاوترین كات بۆ جووتبوونی‌ ژن‌ و پیاو دوای‌ نوێژه‌كانی‌ شه‌ونوێژی‌ ره‌مه‌زان (ته‌راویح)ه‌‌. هاوكات جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ “ورده‌ ماچ‌ و له‌باوه‌شگرتنی‌ نێوان ژن و مێرد رۆژ‌و به‌تاڵ ناكاته‌وه‌‌، چونكه‌ ره‌هبانییه‌ت له‌ئیسلامدا نییه‌‌ و نه‌فس سه‌ركوت ناكرێت”.

قوتب ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه‌ به‌پێی شه‌رعی ئاینی ئیسلام هه‌موو خێر ‌و چاكه‌یه‌ك له‌ره‌مه‌زاندا دوو به‌رانبه‌ره‌‌ ده‌شڵێت “هه‌روه‌ك ئاینی ئیسلامیش سێكسی‌ ژن‌و مێردی هه‌ر به‌خێردانه‌وه‌، بۆیه‌ ‌‌به‌و پێیه‌ پاداشتی‌ ئه‌م خێره‌ وه‌ك خێره‌كانیتر دوو به‌رانبه‌ره، داوا له‌رۆژووه‌وانانیش ده‌كه‌م له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رمه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن به‌پاساوی‌ رۆژووگرتن‌، چونكه‌ سێكسكردن له‌كاتی‌ رێگه‌پێدراودا له‌ره‌مه‌زان پێویسته”.

ئه‌و دكتۆره‌ شه‌رع زانه‌ كه‌ له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌ن چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی و پزیشكی‌‌ و شه‌رعزانییه‌، ئاشكراشی ده‌كات له‌شه‌ریعه‌تدا له‌خۆرئاوابونه‌وه‌ تا بانگی‌ به‌یانی‌ رێگا به‌سێكسكردنی‌ ژن‌و مێرد دراوه‌‌و، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “گه‌ر پیاو ‌و ژن بتوانن به‌سه‌ر خۆیاندا زاڵبن ده‌توانن له‌رۆژانی‌ ره‌مه‌زاندا ماچ بگۆڕنه‌وه‌‌ و گه‌رنا باشتره‌ سێكس دوابخه‌ن بۆ دوای‌ به‌ربانگ”.

قوتب رێنمایی هاوسه‌رانیش ده‌كات ‌گه‌ر له‌كاتی به‌ربانگدا ژه‌مه‌ خواردنی‌ قورس‌ و چه‌وریان خوارد ده‌بێ سێكس دوابخه‌ن بۆ پێش خه‌و، چونكه‌ “گه‌ده ‌‌و ریخۆڵه‌كان پێویستیان به‌كاته‌ بۆ هه‌رسكردن، ئه‌گه‌ریش به‌ربانگه‌كه‌یان ژه‌می‌ سووك‌ و میوه‌‌ و سه‌وزه‌وات بو ئه‌وه‌ ده‌توانن 10 خوله‌ك دوای‌ به‌ربانگ ده‌ست بكه‌ن به‌كاره‌ سێكسییه‌كانیان”.

سةرجاوة

pukpage