خۆشه‌ویستان خوای‌ گه‌وره‌ له‌باره‌ی‌ زه‌نجه‌بیله‌وه‌ له‌ قورئانی‌ پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:[یُسقونَ فیها كأساً كان مزاجها زنجبیلاً]س/الإنسان:17
ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ رووی‌ پزیشكییه‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ زه‌نجه‌بیل زۆر به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ له‌ چه‌ند رویه‌كه‌وه‌،ئیستا به‌رێزتان ئاشنا ده‌كه‌ین له‌و خاڵه‌ سوودبه‌خسانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌
به‌كارهێنانی‌ زه‌نجه‌بیل بۆ زۆر چاره‌سه‌ر:
1-    بۆ ئازاری‌ مه‌عیده‌ به‌ تایبه‌ت بۆ و كه‌سانه‌ی‌ كه‌له‌سه‌فه‌ردا دڵیان تێكه‌لدێت نایهێڵێت،هه‌روه‌ها بۆ ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ حه‌ملیاندان زۆر به‌سووده‌ چونكه‌ ئافره‌ت له‌و كاته‌دا مه‌عیده‌ی‌ ته‌واو نییه‌ و زوو زوو ده‌ڕشێته‌وه‌..
2-    زۆر به‌سووده‌ بۆ سكچوون.
3-    زه‌نجه‌بیل زۆر به‌سووده‌ بۆ راگرتنی‌ گه‌شه‌ی‌ خانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌یی وه‌ بلاَوبوونه‌وه‌یان به‌لاشه‌ی‌ مرۆڤدا.
4-    زه‌نجه‌بیل به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ سه‌رئێشه‌.
5-    هه‌روه‌ها به‌كاردێت بۆ به‌هێزبوونی‌ ماسوولكه‌كان,هه‌روه‌ها هۆكارێكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ بڕبڕه‌ی‌ پشت،هه‌روه‌ها هێز ده‌داته‌وه‌ به‌به‌ر مرۆڤدا،چاره‌سه‌رێكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ ته‌شه‌نوجی‌ لاشه‌.
6-    زه‌نجه‌بیل چاره‌سه‌رێكی‌ زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ تای‌ له‌ش هه‌روه‌ها سووڕی‌ خوێن چالاك ده‌كات.
7-    سوود به‌خشه‌ بۆو كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ره‌بۆیانه‌.
8-    ڕێگره‌ له‌ تووشبوون به‌ دڵه‌راوكێ‌.
9-    چاره‌سه‌ره‌ بۆ كۆكه‌ی‌ به‌رده‌وام.
10-    زاكیره‌ به‌هێز ده‌كات.
11-    سوود به‌ خشه‌ بۆ نه‌خۆشی‌ جومگه‌كان و دڵ و گورچیله‌.

•    لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌ویان پشت راست كردۆته‌وه‌ كه‌ زه‌نجه‌بیل زۆر یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ ئیلتیهابی‌ جومگه‌ی‌ ئێسكی‌ و گرژبوونی‌ ماسولكه‌كان.
•    ئیستاش باس له‌ چۆنێتی‌ به‌ كارهێنانی‌ ده‌كه‌ین له‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیه‌كاندا:
چاره‌سه‌ره‌ جیاوازه‌كان به‌به‌كارهێنانی‌ زه‌نجه‌بیل
–    بۆ سك ئێشه‌ به‌هۆی‌ سكچوونه‌وه‌:نیو كه‌وچكی‌ بچوك له‌ زه‌نجه‌بیلی‌ هاڕاو ده‌كه‌یته‌ ناو كوپێك ئاوه‌وه‌ به‌بێ‌ تێكردنی‌ شه‌كر پاشان ده‌یخۆیته‌وه‌ چه‌نێك پێت خورا.
–    چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئاره‌قكردنه‌وه‌ و هیلاكی‌ و شه‌كه‌تبوون: كوپێك له‌ زه‌نجه‌بیلی‌ هاڕاو تێكه‌ڵ به‌ ته‌شتێك ئاوی‌ شله‌تێن و بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ ده‌قیقه‌ وازی‌ لێده‌هێنیت و دواتر تانیوه‌ی‌ قاچت ده‌كه‌یته‌ ناو ته‌شته‌ ئاوه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ر كورسیه‌كی‌ نزم دنیشه‌ یان راكشێ‌ بۆ ماوه‌ی‌ چاره‌كه‌ سه‌عاتێك و دواتر قاچه‌كانت بشۆ به‌ئاو و پاشان وشكی‌ بكه‌ره‌وه‌.
–    دڵ به‌هێز ده‌كات: وه‌ك چا بیخۆره‌وه‌ یان له‌گه‌ڵ شیردا تێكه‌ڵی‌ بكه‌ و رۆژانه‌ بیخۆره‌وه‌ پێش نان خواردنی‌ به‌یانی‌.
–    بۆ زیادبوونی‌ ئیشتیهای‌ خواردن: پێش نان خواردن به‌ چاره‌كه‌ سه‌عاتێك كه‌وچكێكی‌ بچوك له‌ زه‌نجه‌بیلی‌ هاڕاو تێكه‌ڵ به‌ كوپێك ئاو ده‌كه‌یت و ده‌خۆیته‌وه‌ چه‌نێك پێت خورا به‌بێ‌ تێكردنی‌ شه‌كر.
–    چاره‌سه‌ره‌ بۆ سستی‌ وبێ‌ هێزی‌: پێیه‌كانت بخه‌ره‌ ئاوێكی‌ گه‌رمه‌وه‌ و زه‌نجه‌فیله‌ هاراوه‌كه‌ی‌ هێنده‌ی‌ كه‌وچكێكی‌ گه‌وره‌ تێبكه‌ تاده‌توێته‌وه‌ تیایدا و ئه‌گه‌ر هه‌بوو له‌گه‌ڵ رۆنی‌ له‌ش.
ئایا حه‌زه‌ر بكرێت له‌ به‌كارهێنانی‌؟؟
به‌ڵێ‌ چونكه‌ زه‌نجه‌بیل چه‌ند زیانێكی‌ لاوه‌كیشی‌ هه‌یه‌ هۆكاره‌ بۆ دڵه‌ كوتێ‌ و دابه‌زینی‌ جیهازی‌ ده‌ماری‌ ناوه‌وه‌،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ژه‌می‌ به‌كارهێنانی‌ زه‌نجه‌بیله‌كه‌ی‌ زۆر به‌كارهێنرا.

كؤمةل نيوس