ئه‌نجامی‌ نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ ناسراو به‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌مریكا (ئێن.ئه‌ی‌.ئێچ) له‌ باوڕپێكراوترین رێكخراوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پزشكیه‌ له‌ ئه‌مریكا ، سه‌باره‌ت به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ و كاریگه‌ری‌ له‌ سه‌ر باردوخی‌ ته‌ندروستی‌ ، ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ مردن له‌و به‌سالاَچوانه‌ی‌ كه‌ قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ جا به‌ كافین یان بێ كافاین كه‌متره‌ له‌وانه‌ی‌ كه‌ قاوه‌ ناخۆنه‌وه‌.

ئه‌م لێكۆڵیه‌نه‌وه‌یه‌ به‌ به‌شداری‌ لێكۆڵه‌ره‌وانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی شێرپه‌نجه‌ كه‌ به‌شێكی‌ (ئێن.ئه‌ی‌.ئێچ)ه‌ و رێكخراوێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ ناوی‌ (ئی .ئی.ئار .پی) ئه‌نجام دراوه‌ . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ چوارسه‌د هه‌زار ژن و پیاوی‌ دانیشتوی‌ ئه‌مریكا كه‌ ته‌مه‌نیان  له‌ نێوان 51 بۆ 70 ساڵ بووه‌ ئه‌نجام دراوه‌ . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی‌ 1995 چه‌ندین پرسیاری‌ ئاراسته‌ی‌ به‌شداربوانی‌ كردبوو و پاشان له‌ ساڵی‌ 2008 هه‌مان پرسیارانه‌یان ئاراسته‌ كرا و پشكنینیان بۆ ئه‌نجام درا . ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ زوتر له‌م به‌رواره‌ كۆچیان كردبوو(مردبوون) بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هۆكاری‌ مردنه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر كرا و ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ له‌ رۆژی‌ سێ شه‌مه‌ به‌رواری‌ 17/5/2012 بلاَوكرایه‌وه‌.

ئه‌نجامی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ رۆژی‌ 3 كۆپ قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ ئه‌گری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ زیاتر بژین . ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ كه‌متر له‌ ژێر مه‌ترسی‌ مردنن به‌ هۆیی نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ  یا هه‌ناویی‌ ، جه‌ڵده‌ی‌ مێشك ، برینداری‌ و روداوی‌ هاتوچۆ ، شه‌كره‌ . هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وان بویان ده‌ركوتوه‌ كه‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ وپارێزگاری‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ قاوه‌ن ده‌خۆن له‌ به‌رانبر به‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌ جۆراجۆره‌كان له‌ وانه‌ ،شێرپه‌نجه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ قاوه‌كه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ رۆژانه‌ سێ كوپ یا زیاتر ده‌خۆنه‌وه‌ له‌10% كه‌متر له‌ به‌ر مه‌ترسی‌ توشبوندان .

د.كترنیل فریدمه‌ن/یه‌كێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵیت :له‌ گه‌ڵ فراوانی‌ و وردی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ، هێشتا به‌ رونی‌ ناتوانین 100% دڵنیا بین كه‌ قاوه‌ مه‌ترسی‌ مردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ،به‌لام به‌ لانی‌ كه‌م ده‌توانین دڵنیا بین كه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ هێچ كاریگه‌ریه‌كی‌ سلبی‌ بۆ سه‌ر تندروستی‌ مرۆڤ نیه‌.

سه‌رچاوه‌/voanews.com

كؤمةل نيوس