توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ ده‌ریخستوه‌، پێده‌چێت زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ كانزایی‌ زیان به‌ ددانی‌ منداڵ بگه‌یه‌نێت.
سایتی‌ (هێڵس ده‌ی نیوز) بڵاویكرده‌وه‌: پێكهاته‌یه‌كی‌ ئاماده‌كراو له‌ فلۆر و خاك و به‌ردی‌ كانزایی‌ دروستده‌كرێت و ده‌كرێته‌ ناو ئاوی‌ بۆڕییه‌وه‌ كه‌ ددان له‌ خوران ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئه‌و پێكهاته‌یه‌ ناكرێته‌ ناو ئاوی‌ كانزایی‌ ئاماده‌كراوه‌وه‌.
پرۆفیسۆر بۆرتن ئیدڵشتاین، له‌ زانكۆی‌ (كۆلۆمبیا) له‌ نیویۆرك وتی‌: كلۆربونی‌ ددان شتێكی‌ مه‌ترسیداره‌.
وتیشی‌: كلۆربونی‌ ددان 10%ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ دو ساڵانن و 20%ی‌ ئه‌وانه‌شی‌ سێ ساڵانن و 33%ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ چوار ساڵانن و 50%ی‌ ئه‌وانه‌شی‌ پێنج ساڵانن توشی‌ ده‌بن.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: كلۆربونی‌ ددان ئازار و هه‌وكردنێكی‌ زۆری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ شێوه‌ی‌ هه‌ڵه‌ش چاره‌سه‌رده‌كرێت.
هه‌ردو دكتۆر جۆناسان شینكین و ئیدڵشتاین، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ پێشوتریاندا كه‌ 2009 بڵاوكرایه‌وه‌ ئه‌وه‌یان خسته‌ڕو، كه‌ تا ئێستا دڵنیانین له‌وه‌ی‌ كلۆربونی‌ ددان په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئاوی‌ كانزاییه‌وه‌ هه‌بێت.
باسیان له‌وه‌ش كردوه‌: مه‌رج نیه‌ هۆكاره‌كه‌ ته‌نها ئاوی‌ كانزایی‌ بێت، پێده‌چێت هۆكاری‌ تریش هه‌بێت، وه‌ك زۆر خواردنی‌ شیرینی‌ و گۆڕانكارییه‌ دیمۆگرافییه‌كان و چاره‌سه‌ری‌ ناته‌ندروستی‌ پزیشكان.

سبه ى