لەگەڵ ئەوەی رۆژووەوان بەدرێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان خۆی لە خواردن و خواردنەوە بەدوور دەگرێت، بەڵام ھەندێک رۆژووەوان لەبری ئەوەی لە رەمەزان دا کێشی دابەزێت،  بەپێچەوانەوە کێشی زیاد دەکات.
پسپۆرانی تەندروستی و خۆراکیش، ھۆکاری ئەوە بۆ خواردنی رێژەیەکی زۆری شیرینی و چەوریی و چەرەسات و کەمیی جموجوڵی چالاکی جەستەیی دەگێڕنەوە، ھەربۆیە ئەو پسپۆرانە ئامۆژگاری رۆژووەوان دەکەن بۆئەوەی بەدووربێت لە زیادبوونی کێشی لە مانگی رەمەزان دا، چەند رێنماییەک رەچاو بکات.
لەوانەش کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی و خۆراکی سوورەکراوو ژەمەچەورەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی، بەتایبەتیش بەپێ رۆیشتن و زۆر خواردنەوەی ئاو.
پسپۆرەکانی خۆراک بەپێویستیشی دەزانن کە رۆژووەوان لەبری خواردنەوە گازییەکان، زیاتر پەنا بەرێتە بەر خواردنەوەی شەربەتی سورشتی میوەکان و شۆربا، بۆئەوەی لە مانگی رەمەزان دا کێشی زیاد نەکات.

كوردسات tv