یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەکو خەڵات دەدرێت ئەو کەسەی کە بتوانێت فەیسبووک هاک بکات‌و بچێتە نێو سیستێمی ئەمنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەناوبانگی فەیسبووک کە رۆژانە ملیۆنه‌ها مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان سەردانی دەکەن، ئه‌و خه‌ڵاته‌ش فەیسبووک خۆی دایناوه‌ بۆ ده‌یداته‌ خەڵاتی ئەو هاککەرەی بەو کارە هەڵبستێت.

ریان میگهان، بەرپرسی ئەمنی تۆری فەیسبووک به‌ (بلومبێری نیوز)ى راگه‌یاند “ئەگەر 1 ملیۆن کەموکورتیش هەبێت ئێمە ئامادەین پارەکە بدەینه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى فه‌یسبووك هاك ده‌كات”.

پێشتر فەیسبووک نزیکەی 10 هه‌زار دۆلار کردووه‌تە دیاری بۆ ئەو بەکار‌هێنەرەی کە بەدوای لاوازی سیستمی تۆرەکەدا گەڕاوە.

ئەو کۆمپانیانەی کە لەم جۆرە خەڵاتانە دەدەن، بەو مەبەستەی کە هاککەرەکان هێرش بکەنە سەر کۆمپانیاکانیان، تا بەوشێوەیەی بتوانن بەلای خۆیاندا رایانبکێشن، هەندێکی دیکە پێیان وایە ئەگەر پارە بدەی بە هاککەرەکان مانای وایە تۆ هانیان دەدەیت کە تاوان بکەن.

rudaw