بەهۆی دۆزینەوەیەكی پزیشكی لەبەریتانیا,ئەگەری دەستنیشان و چارەسەركردنی شێرپەنجەی پرۆستات لەئارادایە. تیمێك لە زانایانی زانكۆی ئیدەنبرە لە بەریتانیا جۆرێك جینیان دیاریكردووە كە پەیوەندی بە تووشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە هەیە, ئەو جۆرە جینە كەبە (دیكۆرین) ناسراوە لەكاتی تووشبوون بەنەخۆشیەكە, بەژمارەیەكی كەم لەڕژێنی پرۆستاتدا بەدی دەكرێت بەبەراورد لەگەڵ پرۆستاتێكی ئاسایدا. دكتۆر تۆمسن كەسەرۆكی تیمە توێژەرەوەكەیە ئاشكرایكرد: پێدەچێت ئەو جینە هاوكاری راگرتنی گەشەكردنی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بدات لەناو رژێنی پرۆستاتدا، بەمەش دەكرێت لەداهاتوودا لەدیاریكردنی نەخۆشیەكەو قۆناغەكانی گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكانی و دواتریش وەك چارەسەرێك سوودی لێوەربگیرێت.

كةلى كوردستان