زۆربه‌ی‌ گه‌نجه‌كان كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار خێزانی‌ خۆشه‌ویست یان ده‌ستگیرانه‌كانیان ده‌بینن، ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌باشترین شێوه‌ نیشان بده‌ن‌و وا له‌خۆیان بكه‌ن وێنه‌یه‌كی‌ جوان له‌به‌رامبه‌ریان نیشان بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ ته‌واو دڵنیایان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان به‌كوڕێكی‌ باش داوه‌، بۆئه‌وه‌ش زۆر هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رنجی‌ دایك‌و باوكی‌ كچه‌ رابكێشرێت، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رنجی‌ برا‌و خوشكه‌كانیشی‌ بۆلای‌ خۆت رابكێشیت، ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ نۆ ئامۆژگارین بۆپیاوان تابتوانیت ته‌واو ماڵی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دڵنیا بكه‌یته‌وه‌‌و بتكه‌ن به‌ئه‌ندامێكی‌ خۆیان.
1ـ په‌یوه‌ندی‌ نێوان خێزانی‌ خۆت‌و كچه‌كه‌
ئه‌گه‌ر ئامانجی‌ سه‌ره‌كیت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆت به‌كه‌سێكی‌ خۆشه‌ویست‌و مه‌حبوب ده‌ربخه‌یت، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك پردی‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوان خێزانه‌كه‌ی‌ خۆت‌و خێزانی‌ كچه‌كه‌ دروست بكه‌یت، ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و پرده‌ به‌سه‌ركه‌وتووی‌ درووست بكه‌یت، دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ ماڵی‌ كچه‌كه‌ هه‌میشه‌ به‌ باشی‌ لای‌ خه‌ڵكی‌ باست ده‌كه‌ن.
2ـ زۆرترین زانیاری‌ كۆبكه‌ره‌وه‌
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چیت بۆ ماڵی‌ كچه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ئاماده‌باشی‌ ته‌واوت نییه‌، بۆئه‌وه‌ش پێویسته‌ زۆرترین زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی‌ خۆت‌و بتوانیت بیدركێنێت، پێشتر له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بپرسه‌ بزانه‌ باوكی‌ حه‌زی‌ له‌ چ بابه‌تێكه‌ تاوه‌كو زانیاری‌ له‌سه‌ر كۆبكه‌یته‌وه‌‌و باسی‌ بكه‌یت، هه‌روه‌ها پرسیار له‌ كچه‌كه‌ بكه‌ بزانه‌ خوشك‌و براكانی‌ ئاره‌زویان چییه‌‌و كاته‌ به‌تاڵه‌كانی‌ خۆیان به‌چیوه‌ ده‌به‌نه‌ سه‌ر‌و له‌ چ قۆناغێكی‌ خوێندان‌و گرنگی‌ به‌ چی‌ ده‌ده‌ن‌و سه‌ر به‌ چ پارتێكی‌ سیاسین، ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ت كۆكرده‌وه‌، ئه‌و كات بڕیاربده‌ خێزانی‌ كچه‌كه‌ ببینێت‌و باسی‌ ئه‌وانه‌یان بۆ بكه‌‌و سه‌رنجیان رابكێشه‌.
3ـ لاسایی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌ره‌وه‌
ئه‌گه‌ر زانیت شه‌رم دایگرتیت‌و تووشی‌ ئیحراجی‌ بوویت، سه‌یری‌ كچه‌كه‌ بكه‌‌و هه‌وڵ‌ بده‌، لاسایی‌ بكه‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناراسته‌وخۆ، كه‌ كار له‌سه‌ر دانیشتنه‌ نه‌كات‌و هه‌میشه‌ ده‌م به‌پێكه‌نین به‌.
4ـ له‌خۆت مه‌گۆڕێ‌
هیچ پێویست ناكات له‌خۆت بگۆڕێیت‌و درۆ بكه‌یت‌و له‌كاتی‌ قسه‌كردندا هه‌ڵبچیت، چۆن له‌ماڵی‌ خۆت‌و له‌ناو خێزانه‌كه‌تدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت ده‌بێت له‌و دانیشتنه‌شدا هه‌روا بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌ناو خێزانه‌كه‌ی‌ خۆیدا خۆشه‌ویست نه‌بوو، ده‌بێت تۆ بێلایه‌ن بیت‌و وا له‌خۆت بكه‌یت متمانه‌ت پێبكه‌ن.
5ـ تۆش پرسیار بكه‌
تۆ له‌ ژێر چاودێریدا نیت، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویست ناكات وا له‌خۆت بكه‌یت به‌ئاسانی‌ عه‌یبه‌كانت بده‌یت  به‌ده‌سته‌وه‌، ده‌بێت پرسیار‌و وه‌ڵام ئاڵۆگۆڕ بكه‌یت، چونكه‌ تۆش پێویستیت به‌وه‌یه‌ كه‌ پرسیار بكه‌یت‌و زانیاری‌ زیاترت له‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌ له‌ده‌می‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌و پرسیارانه‌ مه‌كه‌ كه‌ وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ وابێت.
6ـ زۆر لێیان نزیك مه‌به‌ره‌وه‌
رووخۆشی‌ هه‌میشه‌ كلیلی‌ لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌، به‌ڵام هه‌وڵ‌ بده‌ن زۆر لێیان نزیك مه‌به‌ره‌وه‌ واته‌ زیاده‌ رۆی‌ مه‌كه‌ له‌نزیك بونه‌وه‌یان، ئه‌گه‌ر له‌و یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن‌و دانیشتنه‌دا زیاده‌ رۆی‌ له‌سه‌ر نمایشكردنی‌ زانیارییه‌كانی‌ خۆت‌و خێزانه‌كه‌ت بكه‌یت، پێت ده‌ڵێن ئه‌وه‌ شێته‌‌و چاودێریمان ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویستیش له‌و یه‌كه‌م دانیشتنه‌دا رێزت نه‌گرتن، ئه‌وا پێت ده‌ڵێن كه‌سێكی‌ بێرێزه‌‌و رێزی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ناگرێت.
7ـ نابێت بێده‌نگ بیت
كاتێك له‌و دانیشتنه‌دا كچه‌كه‌ ئاماده‌یه‌، پێویسته‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌رم‌و بێهه‌ڵچوون قسه‌ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ به‌جێهێشت، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێده‌نگ دانیشیت، چونكه‌ پێت ده‌ڵێن كه‌سێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نییه‌‌و شه‌رمنه‌‌و بڕوای‌ به‌خۆی‌ نییه‌.
8ـ هه‌رله‌خۆته‌وه‌ وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه‌
هه‌رله‌خۆته‌وه‌ وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه‌، بواری‌ هه‌مووان بده‌ قسه‌ بكه‌ن، ئه‌نجا تۆ قسه‌‌و وه‌ڵامی‌ خۆت بده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌رم‌و سه‌رنجراكێش.
9ـ به‌دڵ‌ گوێ‌ بگره‌
هه‌میشه‌ بیخه‌ره‌ مێشكی‌ خۆته‌وه‌ كه‌ تۆ جددیت‌و ده‌ته‌وێت ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كچه‌دا پێكبهێنیت، نه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سانا‌و ساخته‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌یه‌كه‌م دانیشتندا به‌جوانی‌ گوێ‌ بگریت‌و به‌دڵ‌‌و به‌بڕوابه‌خۆبوونه‌وه‌ وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌.

زيانه وه