زۆربەی خەڵك بێزارن لەبۆنی دەمیان،بەهۆی ئەوەی كە بەڕۆژون و بۆماوەی چەند كاتژمێرێك خواردن و خواردنەوە ناخۆن ، هەر بۆیە پێویستە ئەم كارانە ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لەبۆنی ناخۆشی ناو دەم.
هەوڵبدە لەكاتی پارشێودا یەك كوپ چای سەوز بخۆرێتەوە، چونكە چەند مادەیەكی تێدایە دەبێتە هۆی لابردنی ئەو بەكتریایانەی بۆنی دەم ناخۆش دەكەن دەشتوانی بۆ زیاتر كارابونی دارچینی بكەیتە ناو چاكەوە.
دانانی چەند گەڵایەك لەمەعدەنۆس و نەعنا لەدەمدا دوای تەواوبونی پارشێو، ئەمەش بەهۆی بونی چەند پێكهاتەیەكەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆنی دەم بەفرێشی بهێڵیتەوە، چونكە گەڵای ئەم ڕوكانە مادەی مونوتیربینزی تێدایە بەئاسانی بە سییەكاندا بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی پاكگراتنی هەناسەدان
كێوی میوەیەكی زۆر باشەو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C هەروەها پوك لەخراپبون دەپارێزێت و دەبێتە هۆی ئەوەی كە بەكتریایی لەسەر كۆنەبێتەوە.

والابريس