له‌وانه‌یه‌ بیرۆکه‌ی‌ ناردنی‌ کورته‌ نامه‌ له‌لایه‌ن مه‌ڕه‌کانه‌وه‌ بۆ شوانه‌که‌یان له‌کاتی‌ نزیکبوونه‌وه‌ی‌ گورگێکدا ته‌نها له‌خه‌یاڵدا بوونی‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ سویسرا تاقیکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌ خێرایی‌ لێدانی‌ ترپه‌ی‌ دڵی‌ مه‌ڕه‌کان.

ئاژانستی‌ فرانس پریس راپۆرتێکی‌ زانای‌ بایۆلۆجی‌ به‌ناوی‌ «جین مارک»ی بڵاوکردۆته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مین ئه‌زموونه‌ که‌ڕیکخه‌رێکی‌ ئه‌لکترۆنی‌ به‌کاربهێنرێت بۆ چاودێریکردنی‌ مه‌ڕه‌کانی‌ سویسرا، ئامێره‌که‌یان له‌سه‌ر دڵی‌ 10 له‌مه‌ڕه‌کان به‌ستووه‌ و چه‌ند گورگێکیان تێبەرداوه‌، له‌ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتووانه‌ کورته‌نامه‌که‌ نێردراوه‌.

له‌کاتی‌ تاقیکردنه‌وه‌که‌دا زانایان ئاشکرایانکرد که‌ له‌کاتی‌ دانانی‌ ریکخه‌ره‌ ئه‌لکترۆنییه‌که‌ له‌ملی‌ مه‌ڕه‌کاندا و له‌کاتی‌ گۆڕینی‌ لێدانه‌کانی‌ دڵی‌ مه‌ڕه‌که‌دا ریکخه‌ره‌که‌ ماده‌یه‌کی‌ فریاکه‌وتن ده‌رده‌دات بۆ دورخستنه‌وه‌ی‌ گورگه‌که‌، له‌هه‌مان کاتدا کورته‌نامه‌یه‌ک ده‌نێرێت بۆ شوانه‌که‌یان.

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دیزاینی‌ یه‌که‌می‌ ئامێره‌که‌ له‌ پایزی ساڵی‌ 2013 ده‌ستپێبکات و بۆ یه‌که‌م جاریش له‌سویسرا تاقیده‌کرێته‌وه‌، ئه‌م داهێنانه‌ له‌لای‌ نه‌رویجه‌کانیشه‌وە داواکراوه‌، سویسرییه‌کان پێیانوایه‌ سه‌رله‌نوێ هێڕشی‌ گورگه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ له‌دوای‌ 100ساڵ له‌که‌مبوونه‌وه‌یان، بۆیه‌ هه‌موو ریگاچاره‌یه‌ک به‌کارده‌هێنن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ گورگه‌کان.

هاولاتى