زانایه‌كی ئه‌مریكی به‌ناوی ئه‌نجێلا میكۆڵ دوای ده‌ ساڵا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ”google earth” توانی چه‌ند شوێنێكی دێرین  بدۆزێته‌وه‌ كه‌ وا پێده‌چێت شوێنی هه‌ڕه‌م بوون له‌  سه‌رده‌مانی ڕابردوودا.

 بوونی ته‌پۆڵكه‌یه‌ك له‌و شوێنه‌ بووه‌ هۆكاری دۆزینه‌وه‌ی دوو هه‌ڕه‌می دێرین  له‌ كه‌ناری ڕوباری نیل كه‌  یه‌كه‌م شوێن ده‌كه‌وێته‌ باكووری میسر لای ڕوباری  نیله‌وه‌ به‌دووری 12 میل له‌شاری سیدهه‌مه‌وه‌، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌م داده‌نرێت كه‌ تا ئێستا دۆزرابێته‌وه‌.

زانا میكۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌”  كه‌ ته‌پۆڵكه‌كه‌ لووتكه‌یه‌كی ته‌خت و شێوه‌یه‌كی سێگۆشه‌یی هه‌یه‌ كه‌ وا هه‌ست ده‌كرێت به‌پێی كات و سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كان داخوورابێت، شوێنی دووه‌میش 90 میل له‌ باكووری یه‌كه‌مه‌وه‌یه‌  كه‌ شێَوازه‌كه‌ی له‌ هه‌ڕه‌م ده‌چێت كاتێك له‌سه‌ره‌وه‌ سه‌یر ده‌كرێت.

 ناوبراو ڕایگه‌یاند : له‌و شوێنه‌دا سێ ته‌پۆڵكه‌ی بچووكتر هه‌یه‌ كه‌ لای هه‌ڕه‌می گیزه‌یه‌.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ هه‌ر له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وانه‌دا   ساڵی پار شوێنی 17 هه‌ڕه‌می ونبوو دۆزرایه‌وه‌،هه‌وره‌ها  پێده‌چێت شوێنی دیكه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ فیرعه‌ونه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ خۆیان درووستیان كردوون.

شيروانه