ناوچه‌ی (سالار دێ یونی) ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای وڵاتی بۆلیڤیا، رووبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و زه‌ویه‌كه‌ی زۆر ته‌خته‌ و سروشتی ئه‌و جۆره‌ به‌رده‌ی لێی دروست بووه‌ سپی و بریقه‌داره‌.

كاتێك كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا باران ده‌بارێت رووی زه‌وییه‌كه‌ وه‌ك ئاوێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سروشتی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ وێنه‌ی ئاسمانه‌كه‌ پیشان ده‌دات، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ندین دیمه‌نی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه‌ گه‌شتیاران له‌ سه‌رتاسه‌ری جیانه‌وه‌ راده‌كێشێت .

چه‌ندین جۆر ئاژه‌ڵی ده‌گمه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی خوێیه‌ كه‌ سوودی ئابووری گه‌وره‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ هه‌یه‌.

خه ندان