لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئه‌مریكی‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و ئاكامه‌ی خواردنی‌ كه‌مێك ترێ‌ له‌نێوان ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ ده‌بیته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا.

لێكۆڵه‌ره‌وه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌میانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا، كه‌ ماوه‌ی‌ 12 هه‌فته‌ی‌ خایاندوه‌و له‌سه‌ر 46 كه‌س له‌ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز ئه‌نجامیانداوه‌ كه‌ به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێنیاندا ده‌یان ناڵاند، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پزیشكه‌كان ڕۆژانه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا كه‌مێك ترێیان پێداون بیخۆن، رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێنیاندا كه‌متربۆته‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نێوان ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا چاره‌سیان بۆ داناون.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، ئه‌وانه‌ی‌ ترێیان خواردووه‌ توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتوو بن له‌ پارێزگاریكردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێنیاندا.

بةيام