زاناى نیوزله‌ندى گڕكانه‌كان جیف ماكلی خه‌ونى له‌ مێژینه‌ى خۆى به‌دیهێناو بووه‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ توانى بچێته‌ نزیكترین خاڵى گڕكانى ماروم له‌ دورگه‌ى ئه‌مبرین له‌ ئوسترالیا كه‌ پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 1150 پله‌ى سه‌دى.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ى ده‌یلی میل بڵاویكرده‌وه‌، جیف توانى به‌یارمه‌تى دوو له‌ هاوڕێكانى 400 مه‌تر بچێته‌ ناو چاڵى بوركانه‌كه‌وه‌و ته‌نها 27 مه‌تر له‌ گڕكانه‌وه‌ دوربوو.
جیف سه‌ره‌تا بێ جلى تایبه‌ت توانى ته‌نها 6 چركه‌ خۆى بگرێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى جلی تایبه‌تى له‌به‌ركرد توانى 40 خوله‌ك له‌ نزیكى بوركانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.
له‌باره‌ى ئه‌و كاره‌یه‌وه‌ جیف ده‌ڵیت: “ژیان سه‌ركێشییه‌كى خۆشه‌ یان هیچ نیه‌”، له‌باره‌ى هه‌ستى خۆى كاتێك نزیكى بوركانه‌ ده‌بێت، جیف ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جلوبه‌رگى تایبه‌تم له‌به‌ربوو، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ وابوو له‌ناو فڕنێك دا بم”.
جێی ئاماژه‌یه‌ قه‌باره‌ى بوركانى ماروم، 30 میله‌، پله‌ى گه‌رمیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 1150 پله‌ى سه‌دى.

بؤ بينينى فيدؤكه كليك بكه ليره

كوردسات tv