دكتۆرێكی ددان كه‌ خه‌ڵكی وڵاتی‌ ئه‌نده‌نوسیایه‌‌و ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌ به‌ ناوی (دانی گۆستیانا) داهێنانێكی نوێی له‌ بواری پزیشكی دداندا ده‌كات.

گۆستیانا ئامێری درێلی ددانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئامێرێكی موزیكی  MP3دا ده‌به‌ستێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی درێله‌كه‌دا چه‌ندین جۆر له‌ موزیكی دڵخۆشكه‌ر و ئارامبه‌خش لێده‌درێت و ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ترس و ئازاری نه‌خۆشه‌كه‌.

گۆستانا پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ نه‌خۆشه‌ منداڵه‌كانی زۆر له‌ به‌كارهێانی درێله‌كه‌ ده‌ترسن ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی بۆ هات به‌هۆیه‌وه‌ چیتر منداڵه‌كان توشی دڵه‌ڕاوكێ نابن بۆ سه‌ردانكردنی ئه‌م دكتۆره‌.

ئه‌م دكتۆره‌ مانگی ئایاری رابردوو له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پزیشكی دداندا كه‌ له‌ وڵاتی یۆنان ئه‌نجامدرا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی پێشكه‌شكرد و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵاتكرا.

خةندان