كەسێك لەناوچەیەكی باشووری شاری سەنعای پایتەختی یەمەن كۆنترین قورئانی دەستنووس و شمشێرێكی لەناو ئەشكەوتێك دۆزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ریازی سعودی، گەنجێك لەشاری زالعی باشووری شاری سەنعای پایتەختی یەمەن لەناو ئەشكەوتێك قورئانێكی دەستنووسی زۆر كۆنی دۆزیوەتەوە كەمێژووەكەی بۆ ساڵی 200 ی كۆچی دەگەڕێتەوەو لەلاپەڕەی یەكەمی ئەو قورئانە نووسراوە (ئەو قورئانە بەدەستی هەژارێك نوسراوەتەوە لەبەر خاتری خوا لەساڵی 200 ی كۆچی) و پیتەكانی ناوی هیچ خاڵێكیان لەسەر نییە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیەی هەواڵ گەنجەكە لەنزیك شوێنی دۆزینەوەی قورئانەكە، شمشێرێكیشی دۆزیوەتەوەو كەلەشێوەی نیكلەو بەجوانی لەسەری نووسراوە (زولفیقار) ئەوەش ناوی شمشێرەكەی ئیمام عەلی (خوای لێرازی بێت) بوو.

ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕی 56 هەزار دۆلاریان بەو گەنجە داوە بۆ ئەوەی قورئانەكەو شمشێرەكەیان پێبدات، بەڵام ئەو رەتی كردۆتەوە بەو نرخە رازی ببێت.

س

ئاويزه