گۆیژ كه‌ میوه‌یه‌كی پاییزه‌یه‌ و له‌ چیاكانی كوردستان به‌ رێژه‌یه‌كی باش هه‌یه‌، تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی بڵاو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ به‌ڵام به‌كارهێنانی به‌ شێوه‌ی چاره‌سه‌ری‌ سروشتی له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا زۆر بڵاوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر سوودی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بۆ دڵ.

1- گۆیژ ده‌بێته‌هۆی فراوانبوونی ده‌ماره‌كانی‌ خوێن و سوڕی خوێنیش چالاك ده‌كات، له‌كاتێكیشدا كه‌ سوڕی خوێن چالاك ده‌بێت ڕێژه‌ی ئۆكسجین له‌له‌شدا زۆر ده‌بێت.

2- ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی فراوانبوونی مولوله‌ خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان.

3- سوودی هه‌ره‌گه‌وره‌ی گۆیژ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی پاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی ماریلاند بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ گۆیژ ده‌بێته‌ هۆی پاراستن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.

4- له‌ زیانه‌كانی گۆیژ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میوه‌یه‌كی قورسه‌ بۆ هه‌رسكردن بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر نه‌خورێت، به‌تایبه‌تی كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كێك ده‌یخوات، دواتر كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

5- زیانێكی تری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی سه‌ر ئێشه‌.

وةركيراوة