ئاژانسه‌كان: میدیاكانی‌ وڵاتی‌ سعودییه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی‌ بوك گواستنه‌وه‌دا له‌ شارۆچكه‌ی‌ عه‌ین داری‌ پارێزگای‌ به‌قیقی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سعودییه‌، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، وایه‌ری‌ كاره‌بای‌ یه‌كێك له‌ ستونه‌كان كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و خێمه‌یه‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ تیاكراوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ زۆرینه‌یان ژنن‌و 30 كه‌سی‌ تریش بریندار بوون. 
له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ روداوه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رگری‌ مه‌ده‌نی‌ رایگه‌یاندوه‌ مردنه‌كان له‌ده‌ره‌نجامی‌ سوتان‌و گرتنی‌ كاره‌باوه‌ بوه‌ دوای‌ دروستبونی‌ شۆرتی‌ كاره‌با‌و سوتانی‌ خێمه‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ 200 ژن‌و منداڵی‌ تێدابوه‌. 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیده‌كاته‌وه‌ هۆكاری‌ راسته‌قینه‌ی‌ روداوه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاماده‌بوان یاری‌ ئاگرینیان له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌كارهێناوه‌و ته‌قه‌ی‌ خۆشیان كردوه‌ كه‌ به‌ر وایه‌ری‌ سه‌ر ستونه‌كه‌ كه‌وتوه‌، له‌ئه‌نجامیشدا روداوه‌كه‌ی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

وةركيراوة