قوتابییه‌كی دكتۆرا له‌ پارێزگای دیاله‌ توانی به‌سه‌ركه‌وتووی كۆپته‌رێك دروست بكات‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكیش پێی بفڕێت.

توراس عه‌زاوی، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌ ئیداره‌ی دیاله‌ له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: حاته‌م ته‌میمی، كه‌ قوتابی دكتۆرایه‌ له‌بواری ئابووری‌و دانیشتووی قه‌زای میقدادیه‌یه‌ له‌باكوری خۆهه‌ڵاتی به‌عقوبه‌، به‌هه‌وڵ‌و كۆششی خۆی‌و به‌ كه‌ره‌سته‌ی ناوخۆیی توانیویه‌تی كۆپته‌رێك دروست بكات‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ پێی بفڕێت”.
وتیشی: ته‌میمی له‌دروستكردنی كۆپته‌ره‌كه‌دا پشتی به‌ توانا هونه‌رییه‌كانی خۆی به‌ستووه‌و زیاد له‌ 30 ملیۆن دیناری عێراقی تێچووه‌.
عه‌زاوی داوای له‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش كرد كه‌ پاڵپشتی‌و كۆمه‌كی‌و چاودێری پڕۆژه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌م كۆپته‌ری عێراقی له‌ناوخۆدا بكات كه‌ بڕی تێچوونی زۆر كه‌متره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆپته‌ری بیانییدا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ “ئاماژه‌ هونه‌رییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌و كۆپته‌ره‌ توانای ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كشتوكاڵی‌و چاودێری بۆڕییه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌یه‌”.
ئه‌مه‌و به‌پێی قسه‌ی ناوبراو په‌ره‌پێدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دروستكردنی كۆپته‌ری عێراقی له‌ داهاتوودا

وةركيراوة