نۆڤه‌مبه‌ر (PNA)- ماوسی كۆمپیوتەر یەكێكە لە قوربانییە گەورەكانی پێشكەوتنی تەکنەلۆژیا. 
    ئێستا بازاڕی تەکنەلۆژیا جوڵەیەكی بەردەوام بەخۆوە دەبینێت، لەوانەش ئامێرەكانی لیب موشن و كۆمپیوتەرەكانی سۆنی كە جووڵەكانی دەست دەخوێنێتەوە یان دەنگ دەناسێتەوە. 
  توێژەران پێیان وایە ئەو گەشەكردنە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەگاتە ئاستێكی بەرز و جۆن ئەندرۆكۆفلۆر لە كۆمپانیای ئەوبلۆنگی ئەمەریكی گوتی: چەندین دەیەیە ماوس پردی پەیوەندی گەیشتنە بە ژیان بۆ مرۆڤ، بەڵام لە داهاتوودا ئەگەر دەست و دەنگی مرۆڤ بەو شێوەیە بەكاربهێنرێن كە لە بواری تردا كاریان پێدەكرێت، ئەوە توانایی ماوس کەم دەبێتەوە. 
  ئەو توێژەرە دەڵێ: دەستهەڵگرتن لە ماوس كە پارچەیەك پلاستیكە رێگە دەدات بە گواستنەوەی زانیارییەكان لە نێوان بەكاربەر و ئامێرەكەیدا بە شێوازێكی جیاوازتر و ئەوەش سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورەیە لە داهێنانی كۆمپیوتەردا و بە شێوەیەك دەبێت كە كۆمپیوتەر وەڵامی جووڵەكانی لەشی مرۆڤ دەداتەوە و بیرۆكەكانی دەخوێنێتەوە. 
  توێژەران دەڵێن بەو نزیكانە تەکنەلۆژیا ناگاتە دەستهەڵگرتن لە بەكارهێنانی كیبۆرد، بەڵام هەندێك گۆڕانكاری تێدا روودەدات و ئەوەی زۆر نزیكە ئەوەیە كە ماوس رێگەی نزیكی بەرەو مۆزەخانەیە. 
  ئەو پسپۆرە دەڵێ كۆمپیوتەری داهاتوو كۆمپیوتەری كارلێكییە و تواناكانی مرۆڤ بەرجەستە دەكاتەوە. 
  یەكەمین ماوسی كۆمپیوتەر ساڵی 1963 دروستكراوە.

وةركيراوة