ڕۆژنامەی هۆڵیود پاچ ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە مەزادێکدا کە لە هۆڵیود بەڕێوەچوو، کڵا‌و و گۆچانەکەی چارلی چاپلینی هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمای بێدەنگ بەبڕی 62 هه‌زارو 500 دۆلار فرۆشرا.

خانەی جیهانی مەزادی بۆنهام ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە خانەی مەزادی بۆنهام لە شاری بۆلێڤاردی سەربە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە هۆڵیود، کەرەسەتە لەیادنەکراوەکانی چاپلینیان فرۆشتووە بە کڕیارێک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت.

چاری چاپلین کڵاوە بچوکەکەی لە ئاربوکڵی زڕباوکی قەرز کردووە نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەو بەر، بەمەبەستی نیماشکردنی یەکێک لە فیلمەکانی لە ستۆدیۆی کیی ستۆن لە کالیفۆڕنیا.

چارلی چاپلین-ی بەڕەگەز بەڕیتانی لە ساڵی ١٨٨٩ لە ناوچەوی واڵ وۆرزی ئینگلتەرا لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٧٧ و لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە سوید کۆچی دوایی کردووە.

هەریەک لە گۆچان و کڵاوە ڕەشەکەی چاپلین، لە دوو کەرەستەی ئێجگار بەنرخ و پڕ لە یادەوەریەکانی ئەم هونەرمەندە بلیمەتەی بواری سینەما دادەنرێن، کە لە ڕێیانەوە چەندین ڕۆڵی سینەمایی سەرسوڕهێنەر‌و خەندە ئامێزی نمایشکردووە.

لە کەرەستە بەنرخەکانی دیکەی ڕۆژی یەکشەممەدا، نامەیەکی ئەوینداری جۆن لێنین دەبینرێت کە بۆ یۆکۆ ئۆنۆی هاوسەری نوسیوە و نرخەکەی ٢٥ هەزار دۆلار بوو، هەروەها لە مەزادەکەدا چەندین کەرەستەی دیکەی بەنرخ نمایش کرابوون.