رێكخراوی (NBD) ئه‌مریكی له‌ هه‌وڵی دروستكردنی بوتڵێكی ئاودایه‌ كه‌ هه‌ڵمی ئاوی ناو هه‌وا كۆ ده‌كاته‌و و چڕیده‌كاته‌وه‌.

یرۆكه‌كه‌ له‌ جۆره‌ قالۆنچه‌یه‌كی نێو بیابانه‌ ئه‌فریقیه‌كان وه‌رگیراوه‌، ئه‌م قالۆنچه‌یه‌ به‌هۆی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پشتی هه‌ڵمی ئاو كۆده‌كاته‌وه‌ و چڕی ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ر له‌ڕێی پشتییه‌وه‌ هه‌ڵیده‌مژێت.

زانایانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ پلانیاندایه‌  كه‌ جۆرێك پلاستیك به‌رهه‌م بهێنن كه‌ هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی پشتی ئه‌م قالۆنچه‌یه‌ی هه‌بێـت و گه‌ر بوتڵی لێدروست بكرێت ئه‌وا به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ئاوی نێو بوتڵه‌كه‌ پڕ ده‌بێته‌وه‌.

(میگوێل گالڤێس) دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م رێكخراوه‌ به‌ سایتی بی بی سی راگه‌یاند: “گه‌شبینین كه‌ كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ پێی پێشبینیه‌كانمان  بوتڵێكی یه‌ك لتری ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی كاتژمێرێكدا نیو لیتر بۆ سێ لیتر ئاو كۆ بكاته‌وه‌.”