بەڕێوەبەری ئاماری ھەولێر ئاشکرایک رد کە پێشبینی دەکرێت رۆژی دووشەممەی داھاتوو 26-11-2012 ناوی دامەزراوان لە پارێزگای ھەولێر رابگەیەنرێت.
بەڕێوەبەری ئاماری ھەولێر ئه‌ندازیار (حوسێن کاکل) به‌ په‌یامنێری ڕاگه‌یاندووه‌ سەرجەم کارەکانی دامەزراندنی فەرمانبەران تەواوکراوە و بۆ پارێزگای ھەولێر رەوانه‌ کراوە.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ : ئێمە ھەموو کارەکانی خۆمان تەواو کردبوو, چاوەڕێی پێوەرەکانمان دەکرد, ئەوەبوو پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی وەزارەتی پلاندانانی کرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ ئه‌ندامێكی لیژنەی وردبینی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان کاری میلاکاتی تازه‌ دامه‌زرێنراوه‌كانیان تەواوکردوە و پاش وردبینیكردنی كۆتایی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن (تاهیر عه‌بدوڵڵا) ده‌كرێت بۆ ڕاگه‌یاندنی.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌و ناوانه‌ی كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌ ژماره‌یان هه‌زار و یه‌ك كه‌سه‌ و له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و دیبلۆمن.