جۆرج بووشی‌ باوك- سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ ئه‌مریكا له‌ لێواری‌ مردن نزیكبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ژێر چاودێری‌ وردی‌ پزیشكدایه‌. جیم ماك گراس، وته‌بێژی‌ جۆرج بوشی‌ باوك  سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كرد ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌یه‌ به‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ شاری‌ هۆستۆن كراوه‌ و به‌ هۆی‌ تووشبوونی‌ به‌ نه‌خۆشی‌ برۆنشیت واتا هه‌وكردنی‌ بۆریه‌كانی‌ هه‌ناسه‌ له‌ دۆخێكی‌ ناله‌باردایه‌. وته‌بێژی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئاشكرای‌ كردوه‌ پاش یه‌ك هه‌فته‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ هێشتا ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ جۆرج بووشی‌ ته‌مه‌ن 88 ساڵ   ناله‌باره‌ و جگه‌ له‌ هه‌وكردنی‌ بۆریه‌كانی‌ هه‌ناسه‌دان تووشی‌ نه‌خۆشی‌ پاركینسۆن بووه‌ و توانای‌ به‌رێگا رۆیشتنی‌ نه‌ماوه‌ و سه‌نته‌ری‌ جه‌سته‌ی‌ به‌ته‌واوی تێكچووه‌. هاوكات جۆرج بووشی‌ كوڕ و لۆرای‌ هاوسه‌ری‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تی‌ ته‌كساس ده‌ژین له‌ ئێستادا سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ بۆستۆنیان كردوه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ جۆرج بوشی‌ باوك ده‌كه‌ن.

KNN

jorg-bosh