بەپێی ئامارەکانی حکومەتی روسیا رۆژانە (200) حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی ئایدز تۆمار دەکرێت و پێشبینی دەکرێت رێژەی توشبوانی ئەو نەخۆشییە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە (12.5%).
ئاژانسی هەواڵی (نۆڤۆستی)روسی لەسەر زاری، ڤادیم بۆکرۆفسکی، سەرۆکی ناوەندی فیدراڵی روسی بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی ئایدز بڵاویکردەوە، لەماوەی (10) مانگی رابردودا زیاتر لە (50) هەزار حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی ئایدز تۆمارکراوە و رۆژانەش بە بەردەوامی (200) حاڵەتی نوێی ئەو نەخۆشییە تۆمار دەکرێت.
وتیشی: پێشبینی دەکرێت ساڵی ئایندە رێژەی توشبوان بەو نەخۆشییە بگاتە (70) هەزار کەس.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕو: روسیا لەسەر هێڵی ئەفەریقا دەڕوات لەڕوی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە، لە نێو هەردو رەگەزی نێر و مێ-دا.

سبةى

aids