ژماره‌ 17 ی پسوڵه‌ی نه‌وت به‌منزیكانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دابه‌شده‌كرێت، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت.
جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند: دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی ژماره‌ 17 بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به‌ هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها كاتێكیش ئه‌و پسوڵه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت، ده‌كرێت كه‌ ئه‌و پسوڵانه‌ به‌ پاره‌بوون نه‌وته‌كه‌ی پێ وه‌رده‌گیرا كۆتایی بێت بۆ ئه‌وه‌ی گرفت له‌ نێوان هاووڵاتیان و ئه‌و شۆفێرانه‌دا دروست نه‌بێت كاتێك نه‌وته‌كه‌ دابه‌شده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ ده‌درێت به‌ هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی 3 به‌رمیله‌و به‌رمیلێكیان بێ به‌رامبه‌ره‌، هه‌روه‌ك تائێستا به‌رمیلی یه‌كه‌م كه‌ دابه‌شكراوه‌ نزیكه‌ی 80 هه‌زاری لێ دابه‌شكراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كانیشمان چڕتركردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌و نه‌وته‌ دابه‌شبكه‌ین كه‌ به‌پاره‌ بوو تا بچینه‌سه‌ر پسوڵه‌ی ژماره‌ 17 كه‌ بێ به‌رامبه‌ره‌.

PUKmedia

10___images_stories_darko7_375