له‌كاتێكدا كوڕان ده‌یانه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن، زۆر شت ڕووبه‌ڕووی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی كچان داواكاریان زۆره‌و ئه‌وه‌ش له‌توانای ئه‌واندانیه‌، بۆیه‌ زۆر كات هاوسه‌رگیریان دواده‌كه‌وێت، یان له‌به‌ر بیانووه‌ زۆره‌كانی كچان لێی دور ده‌كه‌ونه‌وه‌.

له‌م به‌دواداچونه‌ی ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز ڕای كچان ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری ده‌خاته‌ ڕوو، كچێك ده‌ڵێت: “ئه‌وكوڕه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م ده‌بێت هه‌مووشته‌كانم بۆبكات، یه‌كێكی دیكه‌شیان ده‌ڵێت: ئاماده‌م به‌عه‌مره‌یه‌ك زه‌واج بكه‌م”.
هه‌وارمحمد ته‌مه‌ن 21ساڵ كه‌كچێكی باڵامام ناوه‌نده‌ڕه‌نگ گه‌نمه‌، سه‌باره‌ت هاوسه‌رگیری ده‌ڵێت: سه‌روه‌ت و سامان زۆر گرنگ نیه‌ به‌لامه‌وه‌، گرنگ لێك تێگه‌یشتنه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆشبه‌ختی خانوویه‌كی بچووك و خنجیلانه‌م هه‌بێت ئیتر ئاڵتون هه‌بێت یاخود نا گرنگ نیه‌، گرنگه‌ لام كوڕه‌كه‌ كه‌سایه‌تیه‌و شه‌خسیه‌تێكی به‌رزی هه‌بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌هه‌مووشتێك گرنگتره‌.

شوشه‌ شارباژێڕی ته‌مه‌ن 23ساڵ خوێندكاری زانكۆیه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ڕای خۆی ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری ده‌خاته‌ ڕوو”پێچه‌وانی زۆرێك له‌ كچانیی تر به‌ ڕویه‌كی خۆشه‌وه‌ پێمانی وت: مه‌رجی من بۆ زه‌واج ده‌بێت ئه‌و كوڕه‌ی شوی پێده‌كه‌م كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رزی هه‌بێت واته‌ له‌ناوكۆمه‌ڵگا به‌ڕێز بێت و كه‌سێكی ئیمانداریش بێت ئه‌وكات من بۆماره‌ی ئاماده‌م به‌ عه‌مره‌یه‌ك زه‌واج بكه‌م ئه‌گه‌ر حه‌جێك بێت ئه‌وه‌ زۆر باشتره‌ ئه‌وكات خۆشحاڵتر ده‌بم.

شوشه‌ ئه‌وه‌شی وت: ئه‌و پێداویستیانه‌ی تر له‌ خانوو سه‌یاره‌ و شتی تر بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كچ و كوره‌ ئه‌كه‌ وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تاچه‌ند له‌ توانایدا هه‌یه‌ , ماره‌یی شتێكی تایبه‌ت به‌ ئافره‌ته‌كه‌یه‌.

ڕۆشناعبدلله‌ ته‌مه‌ن 19ساڵ قوتابی په‌یمانگا له‌باره‌ی زه‌واجه‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌پێی شه‌رع داوای ماره‌یی ده‌كه‌م و ماڵ و سامان به‌ پێویستی ژیان ئه‌ زانێت و گوایه‌ نه‌بوونی ئه‌مانه‌ ئاسته‌نگ بۆژیان دروست ئه‌كه‌ن و ده‌بێته‌ هۆیی ئاژاوه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ.

نه‌سرین محمد قوتابی ئاماده‌یی ته‌مه‌ن 18ساڵ ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌بێته‌ هاوسه‌رم ده‌بێت ٤٠ مسقاڵ ئاڵتون و خانوو و سه‌یاره‌ و شته‌كانی ترم بۆبكات هاوسه‌ره‌كه‌ م دكتۆر یاخود موهه‌ندیس بێت.

ئه‌و خاتوونه‌ به‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌ و به‌بێ‌ وه‌ستان وتی: ئه‌وكه‌سه‌ی دێته‌ داوام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌بێت كه‌ خۆشم ئه‌وێت ئاماده‌م به‌ته‌نها ئه‌ڵقه‌یه‌ك زه‌واجی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.

ئازانسى كؤمةلنيوس

hawsargire31