توێژینەوەیەکی تازە دەریخستووە سێکس پلەی یەکەمی هەیە لەوچالاکیانەدا کەخۆشی بە مرۆڤ دەبەخشن

چونکە سێکس چێژ و هاوبەشی و مانای زیاتری تێدایە بە بەراورد لەگەڵ چالاکیەکانیتر

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەنجامدانی کاری ناوماڵ و بەکارهێنانی فەیسبوک لە نزمترین پلەدان لەمڕووەوە

دوای ئەوەی ئەو توێژینەوەیە بە ڕوونی دەریخستووە کە سێکسکردن چێژبەخشترین چالاکییە، ڕەنگە زۆر کەمبن ئەو کەسانەی پێیانوایە چالاکییەکیتر هەبێت زیاترلە سێکس چێژبەخشبێت

توێژەرەوەکان لەڕێگای کورتە نامەی مۆبایلەوە خشتەی پۆلێنکردنی ئەو چالاکیانەیان خستۆتە بەردەست خەڵک کە رۆژانە بەشێوەیەکی ڕۆتینی ئەنجامی دەدەن و خۆشیان پێدەبەخشێت، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە سێکسکردن لە پلەی یەکەمدایە لەڕووی ئەو تایبەتمەندیانەوە کە توێژینەوەکە پشتی پێبەستووە، تایبەتمەندییەکان بریتین لە: چیژ، مانا و هاوبەشی.

هەروەها دەرکەوتووە خواردنەوە کهولیەکان و ئاهەنگەکان لەڕووی چێژەوە لە پلەی دووەمدان، لەڕووی ماناوە لە پلەی دەیەمدان،

بەکارهێنانی فەیسبوک لەڕووی ماناوە لەنزمترین پلەدا هاتووە،

توێژینەوەکە “کارستن گریم” لە زانکۆی “کانتەربێری” لە نیوزیلاندا ئەنجامیداوە، دوای ئەوەی هەستیکردووە ڕێژەی خەمۆکی لە بەرزبوونەوەدایە، بەتایبەت لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکاندا، لە ئێستادا زۆرێک لە پسپۆڕان سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکن بۆ پێوانەکردن و چاودێریکردنی خۆشبەختی.

گریم دەڵێت: “یەکێک لەو بوارانەی من لێیدەکۆڵمەوە(تێگەیشتن لە خۆشبەختی)ە و ڕێگاکانی گەیشتنە بە خۆشبەختی”

دەروونناسەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاکەکان لە سێ ڕوانگەوە هەوڵی بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی دەدەن؛ ڕێگاکانیش(چێژ، هاوبەشی و مانا)ن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو چالاکیانەی زۆرترین خۆشی دەبەخشن بریتین لە: سێکس، خواردنەوە کهولیەکان، کاری خۆبەخشی، تێڕامان یان بەجێهێنانی سروتە ئاینیەکان، تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی، گوێگرتن لە مۆسیقا، شت کڕین و یارییە جۆراوجۆرەکان.

هەروەها بە پێی توێژینەوەکە ئەو چالاکیانەی کەمترین خۆشی دەبەخشن بریتین لە: نەخۆشی، بەکارهێنانی فەیسبوک، کاری ناو ماڵ، خوێندن، وانە(دەرس)، ئیشکردن، بەکارهێنانی هۆکارە گشتیەکانی گواستنەوە، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و شتن.

 وةركيراوة

sex