به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا شه‌پۆلێكی باران‌و به‌فربارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.
(فازڵ ئیبراهیم) به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا پێشبینی ده‌كرێت به‌فر ببارێت به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كاندا، ڕێژه‌ی بارانبارینیش له‌مساڵدا به‌راورد به‌ ساڵی‌ پار به‌ڕێژه‌ی (100%) زیادی كردووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیكرده‌وه‌، له‌به‌شێكی دیكه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بارانبارین له‌ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئاويزة

bafr-baren_thumb_medium322_214