ماوس، بە واتا كوردییەكەی (مشك)، ئەو ئامێرەیە كە دەكرێ بە شاكلیلی چوونە ناو جیهانی كۆمپیوتەری ناو بەرین، بە بێ ماوس ئەركەكان جێبەجێ نابن، پڕۆگرامەكان ناكرێنەوە.
بە هەنگاوهاوییشتنی تەكنەلۆژیای دیجیتالی بەرەو هۆشمەندی و لەمسی، پێدەچێ ماوس ئەو گرنگییەی جارانی نەمێنێ.

كۆمپانیای ئەپل بەم دواییانە ئامێرێكی دروست كردووە كە بە Magic Trackpad ناسراوە، بە هۆی ئەو ئامێرەوە ئیدی بەكارهێنەر پێویستی بە ماوس نامێنێ.

ئەو ئامێرە بە تەواوی شوێنی ماوس دەگرێتەوە.
هێماكانی جوڵە بۆ ئەم ئامێرە بەم شێوەیەن، جوڵەی دوو پەنجە بۆ سەر و خوار و چەپ و راست، زەربەلێدان بۆ گەورەكردن، سووڕاندنی وێنە بە یارمەتی سەری پەنجەكان.
بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەكرێ تەنانەت گەر 10 مەتریش لە كۆمپیوتەر دوور بی، بە هۆی سیستەمی بلوتووسی ئامێرەكە دەتوانی ئەركەكان جێبەجێ بكەی.

hawler634953969976692500