له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستیدا زانایانی زینده‌وه‌رزانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، سپێنه‌ی هێلكه هاوشێوه‌ی ده‌رزی‌و ده‌رمانه پزیشكییه‌كانه، سپێنه‌ی هێلكه‌ش فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت.
ماڵپه‌ڕی ئیلاف بڵاویكرده‌وه، تیمێكی پزیشكیی زانكۆی( جیلین) له‌چین، ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر سپێنه‌ی هێلكه.
دكتۆر(چی بۆنگ ی‌و) سه‌رۆكی تیمه پزیشكیه‌كه ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وت، سپێنه‌ی هێلكه كه‌به‌شێكی گرنگی پێكهاته‌ی هێلكه‌یه، چالاكی ماده‌ی (ئیس) كه‌ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن ڕاده‌گرێت، به‌وه‌ش سپێنه‌ی هێلكه هاوشێوه‌ی ده‌رزی و ده‌رمانه پزیشكیه‌كان فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت، دكتۆر (چی بۆنگ) ئاشكرایكردووه، هه‌مووتاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مشك كردووه، پاش دڵنیابونیان له‌ڕاستی توێژینه‌وه‌كان، ئه‌نجامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه.