كاتێك مرۆڤ لەهەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ باشتر كردنی ژیانی خۆی دەبێت هەوڵی بۆ بدات، چونكە خۆشگوزەرانی و ژیان باش بوون دوو چەمكی ئەو ژیانەن و پێویستە بەبەرنامەو پلانەوە كاری بۆ بكرێت.. بەپێی بیروڕای خواناسان گرنگترین هۆكارێك بۆ خۆشگوزەرانی بریتییە لە باوەڕبوون بەخوای گەورەو پاشان خوای گەورە تەندروستییەكی سەلامەتت پێببەخشێت.. شارەزایان و پسپۆران رایانگەیاندووە، بۆ ئەوە مرۆڤ لەژیان خۆشحاڵ بێت و ژیانێكی خۆشی هەبێت پێویستە ئەو 40 هەنگاوە بگرێتەبەر.

1. ڕۆژانە لە نێوان (10 – 30) خولەك تەرخان بكات بۆ بەپێ‌ ڕۆیشتن.
2. ڕۆژانە بۆ ماوەی (10) خولەك بەتەنها دابنیشە.
3. ڕۆژانە لایەنی كەم (7) كاتژمێر بنوو.
4. لەگەڵ سێ‌ شت ژیان بەسەر ببە (ووزە، تێكۆشان، سۆز).
5. یاری كردنی رۆژانە.
6. ئەو كتێبە بخوێنەوە كەپێنج ساڵ پێشی ئێستا خوێندۆتەوە.
7. كاتێكی تایبەتی تەرخان بكە بۆ گەشەپێدانی رۆحت لە (نوێژو خواپەرستی و قورئان).
8. ڕۆژانە كەمێك لەگەڵ ئەوانە دابنیشە كەتەمەنیان لەسەرووی (70) ساڵیەوەیەو هەندێك لەوانەی تەمەنیان لەخوارووی (6) ساڵیەوەیە.
9. لەهەوڵدابە خەونەكانت بكەیت بەڕاستی.
10. لەخواردنی سروشتی نزیك ببەرەوەو لەخواردنە لەقوتوەكان دووربكەرەوە.
11. ڕۆژانە ئاوێكی زۆر بخۆرەوە.
12. هەوڵبدە رۆژانە سێ‌ كەس بخەیتە پێكەنین.
13. كاتی خۆت بەفیرۆ مەدە.
14. بیر لەو مەسەلانە مەكەرەوە كەتێیدا هەڵەت كردووە.
15. ڕێگەمەدە بیرۆكەی هەڵەو خراپ كۆنترۆڵی هەست و بیرت بكات.
16. بزانە كەژیان قوتابخانەیەكەو تۆش تێیدا قوتابیت و كێشەكانی ژیانیش وەك هاوكێشەكان وان.
17. بەیانیان وەك پاشابەو نیوەڕۆیان وەك ئەمیر بەو ئێوارانیش وەك هەژار بیر بكەرەوە.
18. لەژیانتدا دەم بەخەندە بە.
19. ژیان زۆر كورتە ، كەس لەخۆت تووڕە مەكە.
20. هەموو كاروبارێكی ژیان بەجدی وەرمەگرە، بەڵام كەسێكی واقیعی و عەقڵانی بە.
21. مەرج نییە لەسەرجەم گفتوگۆو دیالۆگەكان سەركەوتن بەدەست بهێنیت.
22. داهاتووی خۆت بەرابردوو مەگۆڕەوە.
23. ژیانی خۆت بەكەسانی تر بەراورد مەكە.
24. تاكە كەس كەپەیوەندی بەخۆشگوزەرانیتەوە هەبێت، خودی خۆتی.
25. گوێ‌ بۆ هەموو كەسێك بگرە بەبێ‌ جیاوازی.
26. ئەوەی پەیوەندی بەتۆوە نییە، پەیوەندیت پێیەوە نەبێت.
27. هەردەم گومانی باش بەخوای گەورە ببە.
28. هەر پێشهاتێكت تووش بوو لەخراپ و باش، باوەڕ بكە كە گۆڕانكاری ڕوودەدات.
29. ئاگاداری هاوڕێكانت ببە.
30. واز لەو شتانە بهێنە كەهیچ سوودیان بۆت نییە.
31. كەسێكی حەسوود مەبە لەژیان.
32. بەپشتیوانی خوای گەورە هەردەم چاوەڕوانی باشتر ببە.
33. لەهەرچ بارودۆخێك بووی هەست بەبێ‌ هێزی مەكە.
34. هەردەم لەهەوڵی ئەوەدابە كاروبارەكانت بەڕاست و دروستی ببێت.
35. هەردەم لەپەیوەندیكردنی بەردەوامدابە لەگەڵ دایك و باوكت و خانەوادەو خێزانەكەت.
36. هەردەم گەشبین و دڵخۆشبە.
37. هەموو ڕۆژێكی نوێ‌ شتێكی جوان و نوێ‌ پێشكەش بكە.
38. سنووری كاروباری خۆت بزانە.
39. كاتێك بەیانی دەكەیتەوە، سوپاسی خوای گەورە بكە، كەئەمڕۆشی پێبەخشی.
40. هەموو ڕۆژێك شتێك بنووسە.

سةرجاوة

bextewery

s