لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی : زیاده‌ڕه‌وی له خواردن بیر‌و هۆش لاواز ده‌كات
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی تازه ئاشكرای كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ساڵاچوون و خواردن زۆر ده‌خۆن مه‌ترسی ئه‌گه‌ری تووش بوون به لاوازی زاكیره‌یان زۆرتره .
پێگه‌ی شزایه الاخیاری بڵاوی كرده‌وه لێكۆڵه‌ره‌كانی سه‌نته‌ری پزیشكی ئه‌مریكی مایۆ جه‌ختیان كرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌شتونه‌ته 70 ساڵی ته‌مه‌نیان و ڕۆژانه‌له نێوان 2100 تاوه‌كو 6000 كالۆی ( یه‌كه‌ی وزه ) خواردن ده‌خۆن مه‌ترسی توش بوونیان به لاوازی زاكیره ( بیر‌و هۆش) چه‌ند قات ده‌بێته‌وه و ئه‌كرێت ببێته ئاماژه‌یه‌كیش بۆ توش بوون به نه‌خۆشی ( اڵ‌لزهایمر ) یوناس غیدا لێكۆڵه‌رێكی به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : زیاده‌ڕه‌وی كردن له به‌كار بردنی یه‌كه‌ی وزه له خواردن واتا زۆر خۆری شتێكی ته‌ندروست نیه بۆ مێشك به‌ڵكو خواردن به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و پێك نه‌ك به بڕێكی زۆر زۆر باشه بۆ مێشك .
كؤمةل نيوس
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.