حسێن كاكل، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری هه‌ولێر  راگه‌یاند: بڕیاره‌ رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی سێشه‌ممه‌، له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، ناوی دامه‌زراوان بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رابگه‌یه‌ندرێت.

وتیشی: “ئه‌و گرفتانه‌ی‌ پێشتر ببوونه‌ هۆكاری دواكه‌وتنی ناوی دامه‌زراوه‌كان، سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ركراون و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه‌، بۆیه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رجه‌م ناوی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان راده‌گه‌یه‌ندرێت”.

بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی سكاڵای مامۆستا دانه‌مه‌زراوه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سكاڵاكان له‌پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاندو‌وه‌: ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی تانه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار رانه‌گه‌یه‌ندراو ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌.