زانایانی وڵاتی ژاپۆن ڕێگەچارەیەكی زۆر ئاسانیان بۆ كەسانی قەڵەو دۆزیوەتەوە، ئەویش بە لەچاوكردنی چاویلكەیەكی تایبەت.
پرۆفیسۆر (میچیتاكۆ)ـی سەرۆكی ئەو توێژینەوەیە ڕایگەیاندووە، كە ئەو چاویلكەیە یارمەتیی خاوەنەكەی دەدات كێشی لەشی كەم بكاتەوە، بەهۆی ئەوەی هەرچەندە كەسەكە سەیری شتێك بكات ئەو چاویلكەیە هەموو تەنەكان گەورەتر دەكات و بەمەیش وا لە مێشك دەكات ئەگەر كەسێك سەیری خۆراكێكی كرد و خواردی، وا هەست دەكات بڕێكی زۆری خواردووە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا قەبارەكەی گەورە بووە.
(میچیتاكۆ) ڕایشی گەیاندووە، ئێستا ئەو چاویلكەیە لە تاقیكردنەوەدایە و تا ئێستایش ئەو كەسانەی تاقیكراونەتەوە، 10% لەو چاویلەكەیە ڕاهاتوون، بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەكی چالاكانە كاریان پێ نەكردووە و هەرچەندە دڵنیایشە لەوەی لە تاقیكردنەوەكەیشدا سەردەكەون و ئەم بەرهەمە دەكەوێتە بازاڕەكانی جیهان و قەڵەوەكان دڵخۆش دەكات.