توێژینەوەیەک؛ مانگێک پێش رودانی، نیشانەکانی جەڵتەی دڵ دەردەکەوێت
وێڕای ئەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن هۆکاری سەرەکی حاڵەتەکانی مردنە لەسەر ئاستی جیهان، جگە لەوەش چەندین هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە هەیە بۆ ئاگاداربون لە ئاماژەکانی توشبون بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ، کە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان بێ ئاگان لێی.
دەستەی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمەریکا لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامداوە، کە (600) کەس بەشدارییان تێداکردوە و تێیدا باس لە ئاماژەکانی توشبون بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کراوە، پێش کاتی رودانی.
لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات، هاوڵاتیان دەتوانن پێش توشبونیان بە جەڵتەی دڵ هەست بە ئاماژەکانی بکەن، بەجۆرێک لە (50%)ی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە لێکۆڵینەوەکەدا کردوە، پێش جەڵتەی دڵ هەستیان بە ئازاری سنگیان کردوە و (15%)بەشداربوانیش هەستیان بە تەنگە نەفەسی و (4%)یش هەستیان بە گێژبون و لاوازی و کەمبونەوەی لێدانی دڵ کردوە.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، ئەو ئاماژانە پێش مانگێک لە دروستبونی جەڵتەی دڵ دەردەکەوێت و پزیکشەکانیش هۆشیاری ئەوە دەدەنە نەخۆشەکان، لەکاتی هەستکردن بەو نیشانانە سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
بەپێی نوێترین ئاماریش، نەخۆشییەکانی جەڵتەی دڵ، هۆکاری یەکەمن بۆ مردن لەسەر ئاستی جیهان و ساڵانەش (17) ملیۆن و (300) هەزار کەس بەو نەخۆشییە گیان لەدەست دەدەن و ئەمەش رێژەی (30%) حاڵەتەکانی مردن پێکدەهێنێت.
sbeiy
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.