زۆر هۆكار هه‌یه كه به‌دوورت ده‌كات له‌سه‌ردانكردنی پزیشك، ئه‌ویش خواردنی سێوێكه هه‌موو ڕۆژێك.
له‌نێو میوه‌كاندا سێ‌و به‌رچاوترین میوه‌یه كه سودێكی زۆری هه‌یه به‌وه‌ی ئاوێته‌ی فینۆڵی تێدایه به‌تایبه‌تی سێوی سور.
سێ‌و چه‌ندین ئاوێته‌ی به‌سودی تر كه سودی ته‌ندروستی زۆریان هه‌یه و هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی دڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌م مادده به‌سودانه‌ی له‌سێودا هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر توكڵه‌كه‌یدایه، بۆیه وا باشتره به‌توكڵه‌وه بیخۆیت و پاكی نه‌كه‌یت.
پسكیتی سێ‌و و گوێز
ئه‌م جۆره پسكیته زۆر ئاسانه و هه‌روه‌ها نه‌رمه له‌به‌ر بوونی سێ‌و له‌ناویدا.
150 گم ئاردی گه‌نم
60 گم ئاردی ئاسایی
2 كه‌وچكی چا به‌یكینگ پاوده‌ر
نیو كه‌وچكی چا سۆده
50 گم شه‌كر
نیو كه‌وچكی چا خوێ
1 كه‌وچك ڕۆنی گوێز
5 كه‌وچك كه‌ره
1 كه‌وچك لیمۆی وردكراو
نیو كوپ شیر
1 كه‌وچك ڤانێلا
1 سێوی وردكراو
50 گم گوێزی وردكراو
1. فڕنه‌كه دابگرسێنه‌و له‌سه‌ر 400 دایبنێ
2. ئارد و به‌یكینگ پاوده‌ر و خوێ و شه‌كر و سۆده‌كه تێكه‌ڵ بكه و پاشان بیكه‌ره ناو تێكده‌رێكه‌وه (خه‌ڵلاته) پاشان ڕۆنی گوێزو كه‌ره‌و لیمۆكه‌ی تێكه‌و با تێك بدرێت تا وه‌ك هه‌ویری لێدێت.
3. شیر و ڤانێلاكه بكه ناو هه‌ویره‌كه‌وه پاش تۆزیكی تر سێ‌و و گوێزه‌كه‌ش.
4. به‌كه‌وچك تێكه‌ڵه‌كه بكه سه‌ر وه‌ره‌قی ئه‌له‌منیۆم و له‌ناو سینی فڕنه‌كه ڕیزیان بكه‌و بۆ ماوه‌ی 15 بۆ 20 خوله‌ك تێیدابێ پاشان ده‌ریبێنه تا سارد بێته‌وه و ئه‌و كاته ئاماده ده‌بێت بۆ خواردن.
خةندان
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.