هۆکاره‌کانی دروستبونی ئازار له‌لای ئافره‌تان له‌کاتی په‌یوه‌ندی جنسیدا
لێره‌دا مه‌به‌ستمان هۆکاره‌کانی دروستبوونی ئه‌و ئازاره یه که زۆرێك له ئافره‌تان له‌کاتی په‌یوه‌ندیه‌که یاخود دوای په‌یوه‌ندی جنسیه‌که دوچاری ئه‌بن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له پیاوانیش دوچاری ئه‌م ئازاره ئه‌بن له کاتی په‌یوه‌ندی جنسیدا به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌زۆری ئافره‌تان هه‌ست به درو‌ست .. له‌بوونی ئه‌م ئازاره ئه‌که‌ن.که له ناوچه‌کانی (مهبل) یاخود ناوچه‌ی ده‌وره‌دراوی .
هۆکاره‌کانی درووستبونی ئازار له‌کاتی په‌یوه‌ندی جنسیدا:
1- وشکبوونه‌وه‌ی(مهبل) به هۆکاری که‌می ده‌ردراوه سروشتیه‌کان که یارمه‌تی ده‌رن بۆئاسانکاری له کاتی په‌یوه‌ندی جنسیدا.
2-هه‌وکردنه‌کانی(مهبل) که به‌زۆری له ئافره‌تانی ته‌مه‌ن به‌سه‌روچودا یاخود ته‌مه‌نی نامۆی دیاری ئه‌دات.
3- خوراندنه‌کانی (مهبل)یاخود ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌مه‌ش به هۆکاره‌کانی جل و به‌رگ و هه‌ندێک له ماده پاکژ که‌ره‌وه‌کان که برێکی زۆر له‌ماده‌ی کیمیایه‌کانیان تێدایه.
4- هه‌وکردنه بۆماوه‌یه‌کانی ناوچه‌ی(مهبل)
5-هه‌وکردنه‌کانی راره‌وی میز کردن.
نیشانه‌کانی
ئافره‌تان له‌سه‌ره‌تادا هه‌ست به دروستبوونی ئازار ئه‌که‌ن له سه‌ره‌تای(مهبل)، یاخود له‌به‌شی ناوه‌وه له دوایدا له شێوه‌ی گرژ بوون و ره‌قبوونی ناوچه‌ی میزه‌ڵان دیاریده‌دات و هه‌ست به ئازار ئه‌کرێت.
دیاری کردن یاخود دۆزینه‌وه‌ی دورست بوونی ئه‌م ئازاره
بۆدیاری کردنی هۆکاره‌کانی دروستبوونی ئه‌م ئازاره پزیشك پێویسته زانیاریه‌کی پێشوه‌خت له ئافره‌ته‌که وه‌ربگرێت وه‌ك بوونی هه‌رجۆره نه‌خۆشیه‌کی تر و پشکنینی ناوجه‌ی سك و (مهبل) و ناوچه‌ی و حه‌وز، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی فه‌حسی تاقیگه ئه‌مه‌ش به وه‌رگرتنی ده‌ردراوه‌کانی(مهبل) و ئه‌نجام دانی پشکنینی میز، هه‌روه‌ها پزیشك چه‌د پرسیارێکی دیکه ئاراسته‌ی ئافره‌ته‌کان ئه‌کات له پێناو زوتر ده‌رخستنی هۆکاره‌کانی ئه‌م ئازاره وه‌ك.
1-ئه‌گه‌ر هاتو ئازاره‌که تازه درو‌ست بوبێت یاخود هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریه‌وه درو‌ست بوبێت.
2-ئه‌گه‌ر هاتو ده‌ردراوه سروشیه‌کانی (مهبل) هه‌بێت به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌بن ئه‌مه‌ش بێته هۆکاری وشکبوونه‌وه.
3-ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ردراوه‌کانی له شێوازی ره‌نگی زه‌رد یاخود سپی هه‌بێت.
4-ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌مه‌نی ئافره‌ته‌که نزیك بووبێته‌وه له (50) ساڵی که‌ئه‌مه‌ش ا ئه‌کات سوری مانگانه‌ی به‌شێوازێکی رێك نه‌بێت و هاروه‌ها وشکبوونه‌وه‌ی (مهبل) که زۆرێک له ئافره‌تان له‌م ته‌مه‌نه‌دا توشی نامۆی ئه‌بن ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات هۆرمۆنی (ئه‌سترۆجین) له خوێندا که‌م بێته‌وه.
5- ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌که شیری دا به منداڵ هه‌روه‌ک ئاشکرایه شیردانی منال هۆکارێکه بۆ وشکبوونه‌وه‌ی (مهبل) ی ئافره‌تان.
چاره‌سه‌ر کردن
خوای گه‌وره مرۆڤه‌کانی به جۆرێك درو‌ست کردوه که له کاتی درو‌ست بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ردراوی سروشتی له غوده‌ده‌کانی ده‌وروبه‌ری (مهبل)ده‌رده‌درێت که ئه‌مه‌ش ئاسانکاریه بۆ ئه‌نجام دانی په‌یوه‌ندیه‌که له نێوان هاوسه‌راندا، که‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ده‌ردراوه سروشتیانه نه‌بن ئه‌وا ئه‌م په‌یوه‌ندیه زۆر به سه‌ختی و ناره‌حه‌تی ئه‌نجام ئه‌دریت.
هۆکاره‌کانی نه‌بوونی ئه‌م ده‌ردراوه سروشتیانه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا رونکراونه‌ته‌وه.
.
1-له‌کاتی نزیک بوونه‌وه‌ی سوری مانگانه‌ی ئافره‌تان ئه‌م ده‌ردراوانه که‌م ئه‌بنه‌وه.
2-ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌که له رووی ده‌رونیه‌وه ئاماده‌ی په‌یوه‌ندیه‌که نه‌بوو.
3-ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوان به‌پێی پێویست حه‌قیان به ئافره‌تان نه‌دا له کاتی په‌یوه‌ندیه‌که‌دا.
بێگومان چاره‌سه‌ر کردنی گشت ئه‌م حاڵه‌تانه لێکنزیك بوونه‌وه‌و ئاستی په‌یوه‌ندی هاوسه‌را‌نه به‌ومانایه‌ی تاوه‌کو به‌هه‌ست و پێزان بن به‌رامبه‌ر یه‌کتری له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ئه‌وا هه‌رده‌م خۆشبه‌ختوو لێکرازی ئه‌بن و ئه‌م جۆره کێشانه‌ش زۆر به ده‌گمه‌ن رووئه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی توشبوون به هه‌وکردنه‌کانی(مهبل) وناوچه‌ی ده‌وره‌دراوی نیشانه‌کانی بوونی ده‌ردراوه‌کانی له ره‌نگی سپی و زه‌ردا ده‌بن، که ئه‌مانه‌ش بێگومان به ده‌رمان وه‌رگرتن کۆتای‌یان دێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو هۆکاره‌که کێشه‌ی پێست بوو واته دور له هه‌وکردن و بکتریا که عاده‌ته‌ن له رێگاکانی به‌کارهێنانی سابوونو ماده کیمیای و به‌کار هێنه‌ره‌کانی مولێکه‌ره‌وه درو‌ست ئه‌بن، چاره‌سه‌رکردنیان له رێگای مه‌رهه‌مه‌کانی حه‌ساسیه‌ته‌وه‌یه وه‌ك(ئه‌سترۆید)
ئه‌گه‌ر هاتوو هۆکاره‌که کێشه‌کانی راره‌وی میز کردن و مه‌سانه بوو که نیشانه‌کانی(ئازاری به‌شی خواروی سك وهه‌ست به سوتانه‌وه‌ی راره‌وی میز کردن و زۆر ده‌ست به ئاو گه‌یاندنه)بیگومان ئه‌مانه‌ش جۆره پشکنینوو ده‌رمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و چاره‌سه‌ر ئه‌کرێن.
پارێزگاری
بۆ به‌دوربوونمان له بوونی ئازار له کاتی په‌یوه‌ندی جنسیدا پێویسته رێنمای ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه‌ین.
1-خۆ پاکژ را‌گرتن له دوای ده‌ست به ئاو گه‌یاندنوو په‌یوه‌ندی جنسیدا لیره‌دا پێوسته خۆمان به دور بگرین له به‌کار هێنانی ده‌سڕ به‌ڵکوو پاکژ ترین رێگا‌و ته‌ندروست تاراتگرتنه.
.
2-خۆ به‌دور گرتن له په‌یوه‌ندیه جنسیه ناشه‌رعیه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌رگیز له کاتی سوری مانگانه‌ی ئافره‌تاندا ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌نجام نه‌درێت بێگومان که گرنگترین هۆکاره بۆ درو‌ست بوونی ئازار له کاتی په‌یوه‌ندی جنسیدا.
3-چاره‌سه‌ر کردنی خێرا ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تان هه‌ستیان به‌وه کرد توشی هه‌وکردنه‌کان یاخود نه‌خۆشیه‌کانی راره‌وی میز کردن هاتوون، هه‌روه‌ها خۆ به دور گرتن له به‌کار هێنانی جلوبه‌رگی داخلی ته‌سك و هه‌روه‌ها له وه‌رزی هاویندا زیاتر له جارێك جلوبه‌رگی داخلی بگۆردرێت وه‌ک ئاشکرایه مرۆڤ له وه‌رزی هاویندا ئاره‌قێکی زۆر ده‌رده‌دات، بۆیه هه‌میشه گرنگه ئافره‌تان به ئاگابن له پاکژیان.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.