پیاوێكی چینی به‌هۆی گه‌وره‌یی زمانییه‌وه ماوه‌ی 21 ساڵه نه‌یتوانیوه ده‌می دابخات.
وانگ ی‌و پینگ، كه هاوڵاتییه‌كی 34 ساڵانی چینییه، هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونیه‌وه نیشانه‌ی نه‌خۆشیی به ده‌م‌و لێوو زمانییه‌وه دیاربووه‌و لێوه‌كانی ره‌ش بوون، ساڵ له دوای ساڵیش نه‌خۆشییه‌كه‌ی زیادیكردووه.
كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی 13 ساڵان لێوی زیاتر ره‌ش ده‌بێت‌و زمانیشی به ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌وره ده‌بێت كه توانای داخستنی ده‌می نه‌مێنێت.
ئێستا زمانی ئه‌و پیاوه 25 سانتیمه‌تر درێژه‌و پانییه‌كه‌شی 10 سانتیمه‌تره‌و ئه‌ستوورییه‌كه‌شی 7 سانتیمه‌تره.
به‌هۆی ئاڵۆزیی حاڵه‌ته‌كه‌یه‌وه، هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بووه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ زمانی وانگ بكات، به‌ڵام ئێستا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و پیاوه نه‌شته‌رگه‌ریی بكات‌و هه‌وڵبدات كه له‌و حاڵه‌ته رزگاری بكات.
بڕیاره نه‌خۆشخانه‌كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا، پێنج نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ وانگ ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش به ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانن زمانی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ قه‌باره‌ی سر‌وشتیی خۆی.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ده‌یلی میرۆر
سةرجاوة:خه‌ندان