پیاوێك تووشی جه‌ڵته‌ی دڵبوو كاتێك سه‌رقاڵی خواردنی ژه‌مێك له(هه‌مبه‌رگر) بوو له‌چێشتخانه‌یه‌كی لاس ڤیگاس به‌ناوی (زی هارت ئاتاك گریڵ) یان (برژاوی جه‌ڵته‌ی دڵ)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی (گۆشت، په‌تاته‌ی سوره‌وه كراو‌و مێڵك شه‌یك) كه پێشكه‌شی كڕیاره‌كانی ده‌كات.
ئه‌و ژه‌مه‌ی ئه‌و كابرایه خه‌ریكی خواردنی بوو پێكده‌هات له (700) گرام گۆشتی مانگا‌و (12) پارچه گۆشتی به‌راز، دوای خواردنی ڕاسته‌وخۆ تووشی ئازارێك بوو له‌سه‌ر سنگیدا‌و به‌په‌له گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه، له‌ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م چێشتخانه‌یه شانازی به‌وه‌ده‌كات كه خواردنێك پێشكه‌ش ده‌كات له (10) هه‌زار گه‌رمۆكه‌ی گه‌رمی زیاتری تیادایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه شاگرده‌كانی چێشتخانه‌كه جلوبه‌رگی برینپێچیان له‌به‌ردایه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌نه‌خۆشخانه پێشكه‌ش بكه‌ن، نه‌ك خواردن دانان له‌چیشتخانه‌یه‌كدا.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م چێشتخانه‌یه ئه‌گه‌ر كێشت له (170) كیلۆگرام زیاتر بێت، خواردنت به‌خۆڕایی ده‌داتێ.
له‌به‌رده‌م ده‌رگای چونه ژووره‌وه‌یدا به‌گه‌وره‌یی نووسراوه،”پێش هه‌رشتێك پاره‌كه‌مان بده‌نێ، چونكه له‌وانه‌یه پێش ئه‌وه‌ی ژه‌مه‌كه ته‌واو بكه‌یت بمریت”.
دةباشان