نوێترین دەرمان بۆ کەمکردنەوەی كێشی‌ له‌ش 27/9/2012 لڤین پرێس دروستکەرانی دەرمانی‌ پزیشكی‌ لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەرقاڵی ئامادەکردنی نوێترین دەرماندان بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بۆ ئەوکەسانەی کە چەندین نەخۆشیان بەهۆی قەڵەوییەوە هەیەكارگێڕیی دەرمان و خۆراكی ئەمەریكیایی رێگەی بەكارهێنانی بە دەرمانێكی نوێ بۆ كەمكردنەوەی كێش دا.
دەرمانەكە، ناوی (كیۆسیمیەیە) و دوای دەرمانی بلفیك دووەم دەرمانی لاوازبوونە كە ئەمساڵ حكوومەت رێگە بە بەكارهێنانی دەدات،كارگێڕییەكە دیاریكردووە كە ئەوانەی قەبارەی قەڵەوییان ٢٧ و كێشەكانی وەك پەستانی خوێن و شەكرەیان بەهۆی قەڵەوییەوە هەیە، بۆیان هەیە ئەو دەرمانە بەكاربێنن.
توێژینەوەكان دەریانخستووە كە كاریگەریی ئەو دەرمانە زۆرە و ئەوانەی بەكاریان هێناوە، پاش ماوەیەك لە كێشیاندا پاشەكشەی زۆر هەستی پێكراوە،ئەوانەی دژی بەكارهێنانی دەرمانەكەن، دەڵێن ئەو دەرمانە دەبێتە هۆی خێرا لێدانی دڵ و ماندووبوون و تەنگەنەفەسی و نەمانی ویستی خواردن.
سیندی پیرسۆنی سەرۆكی جێبەجێكاری تۆڕی نەتەوەیی بۆ تەندروستی خانمان، دەڵێت: رێكلامەكان پاڵ بە ئافرەتانەوە دەنێت بۆ بەكارهێنانی ئەو دەرمانە و ئەوەش لەوانەیە لە شێواندنی كۆرپەلەكانی ناو سكیاندا كێشە بۆ ئافرەتە دوو گیانەكان دروست بكات

ئاويزة