Archive for نیسان, 2012
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه دیارده‌یه‌ك لای زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هاتۆته ئاراوه كه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان و یاده‌وه‌رییه‌كانیان پشت به ئینته‌رنێت ده‌به‌ستن. كۆمه‌ڵێك له زانا‌و پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكی له‌زانكۆی كۆڵۆمبیا دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی وردیان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئینته‌رنێت بۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی بۆ زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌و ئه‌نباركردنی زانیاری و بیره‌وه‌رییه‌كانیان.
ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری لۆكیمیا
به‌مدواییه ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی لۆكیمیا دۆزراوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه ده‌توانرێت به‌ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ناوببرێت كه تووشی زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه زاناكانی زانكۆی (كامبریدج) له‌به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه: ئه‌و ده‌رمانه ده‌توانێت ببێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشیی لۆكیمیا له‌مناڵاندا، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ده‌رمانه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زاناكان به‌و هۆیه‌وه توانیویانه چۆنێتی گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانیان تێدا بدۆزنه‌وه، بۆیه بڕیاره له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و ده‌رمانه بۆ مرۆڤیش تاقیبكرێته‌وه. زاناكان ده‌ڵێن: ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی نه‌خۆشیی (لۆكیمیا) كاتێك ده‌ست پێده‌كات، كه جیناته بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ جیناتێكی سووردا یه‌كده‌گرن و پرۆتینێكی شاز دروستده‌كه‌ن، دواتر ئه‌وانه ده‌بنه جیناتی تر‌و ده‌بنه هۆی تێكدانی گه‌شه‌كردنی خانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتیی، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانه نوێیه كه به (ئای.پی.تی151) ناسراوه، بۆ ئه‌وه دروستكراوه تاكو رێگه له‌و پرۆسه ناسروشتییه بگرێت، كه له‌نێوان گۆڕانكاریی جیناته پرۆتینییه‌كان و جیناته‌كانی تردا هه‌یه، كه دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیناتی سروشتی‌دا یه‌كده‌گرن و ده‌بنه هۆی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
كوردستانى نوئ
ژیان لە گەردوندا، دۆزینەوەی کۆمەڵێک زەوی تری نایاب لە گەردوندا
ماوەی ٦ ساڵە زانا و پسپۆرەکان لە گەردوندا ئەگەڕێن بە شوێن ئەستێرەیەکدا لە گەردوندا ، کە وەک زەوی گونجاو بێت بۆ ژیان ، لە ئەنجامدا کۆمەڵێک ئەستێرە دۆزرانەوە کە زۆر نایابترن لەم زەوییەی ئێمەی مرۆڤی لە سەر ئەژین ، واتە ئەتوانرێت ژیانی تێدا بەرینە سەر وەک زەوی، کە ئەمەش زۆر بیردۆزەی کۆن بە درۆ ئەخاتەوە ، کە گوایە تەنها لە سەر زەوی دەرفەتی ژیان هەیە.
لە ئەنجامی چاودێری زانایانی ئەوروپی لە دەزگای ( ئێسۆ) لە ووڵاتی شیلی ،لەو هەسارەیەی ( کۆمەڵە ئەستێرەی) ی ئێمەی تێدا ئەژین چاویان چۆتە سەر چەندین ئەستێرەی تر کە بە سوپەر زەوی ئەناسرێن، کە ئەمانە بە چوار دەوری ئەستێرەکانی تر لە دورییەکی ئاسایی ئەخولێنەوە ، کە دوری چەند کۆمەڵەیەک لەم ئەستێرانە تەنها ٣٠ ساڵی تیشکی ڕوناکی لە ئێمەوە دورن.
لە دوای چەند شیکارییەکی ماتماتیکانە ، زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە لە (شەقامی شیر) نزیکەی ٦٥ ملیارد لەم جۆرە سوپەر زەویانە هەیە کە لە سەر ڕێڕەوێکن ناوی ( کورتەبنەی سور) ، یەکێک لەم ئەستێرانە ناوی ( گلیسە س س ٦٦٧) ە کە دوری یەکەی تەنها ٢٢ ساڵی تیشکی ڕوناکی یە، ئەم ئەستێرە پتەوە لە سیستەمێکدا بە دەوری ٣ ئەستێرەدا ئەخولێتەوە لە دورییەکی ئاسایی‌دا ، کە ئەبێتە هۆی دروستبونی ئاو لە سەر گۆی ئەم ئەستێرەیەد.
.ئەمەش وێنەی ئەو ئەستێرەیەیە کە ناوی گلیسەیە لە دەستی چەپدا ،دەستی ڕاست زەوی یە ،لە کاتی بەراورد کردندا زۆر لە یەك ئەچن :
بونی ئۆکسجین لەسەر مانگی دیۆنەی ئەستێرەی ساتۆرن
ئایا ئەمە ئەوە ئەسەلمێنێت ، کە گیانەوەری دەرەوەی ئەستێرەکەی ئێمە بوونی هەبێت ؟
لە سەرەتادا مرۆڤ وای بۆ ئەچوو ، کە پێویستە ئەو مەرجانەی سەر زەوی هەبێت بۆ گەشەسەندنی گیانلەبەر لە ئەستێرەکانی تر،بەڵام ئیمڕۆ ئەم بیردۆزەیە بەسەر چووە و نەماوە، تەنانەت پێویستی بە دوەم ئوکسیدی کاربۆنیش ناکات بۆ مەرجی ژیان.هاوکات لەگەڵ نمونەی جیاوازی ئەم ئەستێرانە ، بەردەوام ئەستێرەی تر لە گەردوندا ئەدۆزرێتەوە ، کە زانایان ڕەچاوی ئەوە ئەکەن کە بونەوەری دەرەوەی زەوی ژیان هەبێت ، تەنها کاتی ئەوێت بۆ دۆزینەوە و پەیوەندی لەگەڵیاندا.
سەرچاوە:
گۆڤاری ئەڵمانی
Welt der Wunder
zanst
چیرۆکی( ئه‌شکه‌نجه چێژانی نێو چاڵی ئاگرین)
عن صهيب رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه و سلم قال : (( كان ملك فيمن كان قبلكم ، و كان له ساحر ، فلما كبر قال للملك : إني قد كبرت فابعث إلي غلاماً أعلمه السحر ، فبعث إليه غلاماً يعلمه ، و كان في طريقه إذا سلك راهب ، فقعد إليه و سمع كلامه فأعجبه ، و كان إذا أتى الساحر مر بالراهب و قعد إليه ، فإذا أتى الساحر ضربه ، فشكا ذلك إلى الراهب فقال : إذا خشيت الساحر فقل حبسني أهلي و إذا خشيت أهلك فقل حبسني الساحر .
فبينما هو على ذلك إذ أتى على دابة عظيمة قد حبست الناس ، فقال : اليوم أعلم الساحر أفضل أم الراهب أفضل …
فأخذ حجراً فقال : اللهم إن كان أمر الراهب أحب إليك من أمر الساحر فاقتل هذه الدابة حتى يمضي الناس ، فرماها فقتلها و مضى الناس ….
فأتى الراهب فأخبره ، فقال له الراهب أي بني أنت اليوم أفضل مني قد بلغ من أمرك ما أرى فإن ابتليت فلا تدل علي …
و كان الغلام يبرئ الأكمه و الأبرص ، و يداوي الناس من سائر الأدواء فسمع جليس الملك و كان قد عمي فأتاه بهدايا كثيرة فقال ما هه‌نا لك أجمع ، إن أنت شفيتني ، فقال إني لا أشفي أحداً .إنما يشفي الله تعالى ، فإن آمنت بالله تعالى دعوت الله فشفاك فآمن بالله تعالى فشفاه الله تعالى .
فأتى الملك فجلس إليه كما كان يجلس فقال له الملك : من رد عليك بصرك ..؟
قال ربي قال ولك رب غيري ؟..! .. قال ربي و ربك الله فأخذه فلم يزل يعذبه حتى دل على الغلام
فقال له الملك : أي بني قد بلغ من سحرك ما تبرئ منه الأكمه و الأبرص و تفعل و تفعل فقال : إني لا أشفي أحداً إنما يشفي الله تعالى … فأخذه فلم يزل يعذبه حتى دل على الراهب فجيء بالراهب فقيل له ارجع عن دينك فأبى فدعا بالمنشار فوضع المنشار في مفرق رأسه فشقه حتى وقع شقاه ، ثم جيء بجليس الملك فقيل له ارجع عن دينك فأبى ، فوضع المنشار في مفرق رأسه ، فشقه به حتى وقع شقاه ..
ثم جيء بالغلام فقيل له ارجع عن دينك فأبى ، فدفعه إلى نفر من أصحابه فقال اذهبوا به إلى جبل كذا و كذا فاصعدوا به الجبل ، فإذا بلغتم ذروته فإن رجع عن دينه ، و إلا فاطرحوه فذهبوا به فصعدوا به الجبل فقال اللهم اكفنيهم بما شئت فرجف به‌م الجبل فسقطوا ، و جا‌ء يمشي إلى الملك ، فقال له الملك ما فعل بأصحابك فقال كفانيهم الله تعالى …
فدفعه إلى نفر من أصحابه فقال اذهبوا به فاحملوه في قرقور و توسطوا به البحر ، فإن رجع عن دينه و إلا فاقذفوه فذهبوا به فقال اللهم اكفنيهم بما شئت فانكفأت به‌م السفينة فغرقوا .و جا‌ء يمشي إلى الملك … فقال له الملك ما فعل بأصحابك فقال كفانيهم الله تعالى …
فقال للملك أنك لست بقاتلي حتى تفعل ما آمرك به قال ما هو ؟ ..
قال تجمع الناس في صعيد واحد و تصلبني على جذع ثم خذ سهماً من كنانتي ثم ضع السهم في كبد القوس ثم قل : بسم الله رب الغلام ثم ارمني فإنك إذا فعلت ذلك قتلتني …
فجمع الناس في صعيد واحد و صلبه ثم أخذ سهماً من كنانته ، ثم وضع السهم في كبد القوس ثم قال : بسم الله رب الغلام ثم رماه فوقع السهم في صدغه فوضع يده في صدغه فمات ….
فقال الناس آمنا برب الغلام ..
فأتى الملك فقيل له أرأيت ما كنت تحذر قد والله نزل بك حذرك قد آمن الناس . فأمر بالأخدود بأفواه السكك فخدت و أضرم فيها النيران و قال : من لم يرجع عن دينه فأقحموه ففعلوا حتى جاءت امرأة و معها صبي لها فتقاعست أن تقع فيها فقال لها الغلام : يا أماه اصبري فإنك على الحق )) رواه الإمام مسلم…
هاوەڵى خۆشەویست صُهَيْب(رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە ئوممەتانى پێش ئێوە پادشایەك هەبوو، وە ئەو پادشایەش ساحیرێكى هەبوو، جا كاتێك ساحیرەكە بەساڵدا چوو (پیربوو)، بە پادشاكەى ووت: من بەساڵدا چووم و پیربوومەو مردنیشم نزیك بۆتەوە، لاوێكم بۆ بنێرە بۆئەوەى سیحرى فێربكەم، پادشاكەش لاوێكى بۆنارد، وە ڕۆژانە لاواكە دەچوو بۆلاى ساحیرەكە لە ڕێگاكەیدا ڕاهیبێك هەبوو، هەركات لاوەكە دەگەیشتە شوێنى ڕاهیبەكە دادەنیشت وگوێى لێدەگرت، وە قسەكانى لەلا پەسەند بوو، وە هەركات بهاتایە بۆلاى ساحیرەكە لێى دەداو بە لاوەكەى دەووت: بۆ درەنگ هاتووى؟ لاوەكەش هات بۆلاى ڕاهیبەكەو سكاڵاى كرد ڕاهیبەكە ووتى: هەركات چوویت بۆلاى ساحیرەكە بڵێ ماڵەوە درەنگ ناردومێتى، وە هەركات گەڕایتەوە بۆ ماڵەوە بڵێ ساحیرەكە درەنگ ناردوومێتیەوە، لاوەكە بەم شێوەیە بەردەوام بوو تاكو ڕۆژێكیان سەیرى كرد لەسەر ڕێگاى خەڵك ئاژەڵێكى ترسناكى گەورە ڕێگاى لە خەڵكى گرتووەو كەس ناتوانێت تێپەڕێت، بۆیە لاوەكەش ووتى: ئەمڕۆ دەزانم و بۆم دەردەكەوێت كە ئایا بەرنامەو مەنهەجى ساحیرەكە ڕاست و ڕەوایە یان بەرنامەو مەنهەجى ڕاهیبەكە، بۆیە بەردێكى هەڵگرت و ووتى: ئەى پەروەردگار ئەگەر بەرنامەو مەنهەجى ئەو ڕاهیبەت لەلا خۆشەویستترە لە بەرنامەو مەنهجى ئەو ساحیرە، ئەوا بەم بەردە ئەو ئاژەڵە بكوژرێت وبمرێت، بەڵكو خەڵكى ڕزگاریان بێت و تێپەڕن، لاوەكەش بەردەكەى تێگرتء ئاژەڵەكەى كوشت، ئینجا خەڵكى تێپەڕین و ڕزگاریان بوو، وە لاوەكە بەڕاهیبەكەى ووت: كە ئەوكارەى كردووە، ڕاهیبەكەش ووتى: ئەى ڕۆڵە تۆ باشتر‌و خێرترى لەلاى خوا لەمن، بەڵام تاقی دەكرێیتەوە، وە ئەگەر تاقی كرایتەوە ناوى من وشوینى من بەكەس مەڵێ، وە لاوەكەش (كوێر‌و زكماك ونەخۆشى بەڵەكى و وهەموو نەخۆشیەك دووعاى بۆ دەكردوو بە ئیزنى خوا چاك دەبوونەوە)، پادشا وەزیرێكى هەبوو هەردوو چاوى كوێر بوو كاتێك گوێ بیستى ئەوە بوو كە لاوێك هەیە دووعا بۆ كوێر دەكات و چاك دەبێتەوە، بۆیە دیارى و خەڵاتێكى زۆرى لەگەڵ خۆى برد‌و چوو بۆلاى لاوەكە وە پێى ووت: شیفام بدەو چاوەكانم چاك بكەرەوە، لاوەكەش ووتى: من كەس چاك ناكەمەوەو شیفاش لاى من نییە تەنها ئەوەى كە شیفاى خەڵك دەدات خواى پەروەردگارە، ئەگەر باوەڕى پێبهێنى ئەوا بۆت دەپاڕێمەوەو خواش شیفات دەدات، وەزیرەكەش باوەڕى هێنا بەخواى گەورەو چاوى چاك بووەوە، پاشان وەزیرەكە هات بۆلاى پادشاكەو لاى دانیشت هەروەك چۆن جاران لەلاى دادەنیشت، پادشاكەش كەبینیتى چاوى چاك بۆتەوە بە وەزیرەكەى ووت: كێ چاوەكانى بۆ گێڕایتەوە؟ وەزیرەكەش ووتى: پەروەردگارم، پادشاكە ووتى: جگە لەمن پەروەردگارێكى تر هەیە؟ وەزیرەكەش ووتى: پەروەردگارى من وتۆ (الله) یە، ئینجا پادشاكە بەردەوام سزا‌و ئەشكەنجەى وەزیرەكەى دەدا تاكو وەزیرەكە شوێنى لاوەكەى بە پادشاكە ووت، ئینجا ناردیان بەدواى لاوەكەداو هێنایان بۆلاى پادشا، پادشاكە كاتێك كە لاوەكەى بینى پێى ووت: ئەى ڕۆڵە سیحرەكەت گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە كە (كوێر‌و زكماك و نەخۆشى بەڵەكى) چاك بكەیتەوە؟ هەرزەكارەكەش ووتى: من هیچ كەس چاك ناكەمەوە، تەنها خواى پەروەردگار شیفاى خەڵك دەدات، ئینجا بەردەوام سزا‌و ئەشكەنجەى لاوەكەیان دەدا تاكو شوێنى ڕاهیبەكەیانى پێ ووت، ئینجا ڕاهیبەكەیان هێناو پێیان ووت: لەو دینەى خۆت پەشیمان ببەوەو بگەڕێوە؟ ڕاهیبەكەش ووتى: پەشیمان نابمەوە، ئینجا مشارێكیان هێناو لەناوەڕاستى سەرى دایان نا وە كردیان بەدوو لەتەوە، ئینجا وەزیرەكەیان هێناو پێیان ووت: بگەڕێوەو پەشیمان ببەوە لەو دینە؟ وەزیرەكەش پەشیمان نەبۆوە، بەهەمان شێوە وەزیرەكەشیان كرد بەدوو لەتەوە، ئینجا لاوەكەیان هێناو پێیان ووت، بگەڕێوەو پەشیمان ببەوە لەو دینەى كەلەسەریت؟ لاوەكەش پەشیمان نەبووەوە، ئینجا پادشاكە فەرمانى كرد كە بیبەن بۆسەر شاخێك، ئەگەر پەشیمان بووەوە ئەوا بیگەڕێننەوە ئەگەر پەشیمانیش نەبووەوە ئەوا لەسەر شاخەكەوە بیخەنە خوارەوە، كاتێك كە گەیشتنە سەر شاخەكە لاوەكە لە خوا پاڕایەوەو ووتى: خوایە ڕزگارم بكەى لەدەست ئەمانە بەوەى كە خۆت دەتەوێ، شاخەكە لەژێریان كەوتە لەرزەو كەوتنە خوارەوەو تەنها لاوەكە ڕزگارى بوو، پاشان هەرزەكارەكەش گەڕایەوە بۆلاى پادشاكە! پادشاكەش بە لاوەكەى ووت: چیت لەوانە كرد كەتۆیان برد؟ لاوەكەش ووتى: ئەو خوایەى كەمن دەیپەرستم ڕزگارى كردم لەدەستى ئەوان، ئەم جارەیان پادشاكە فەرمانى كرد كە بیبەنە ناوەڕاستى دەریا ئەگەر پەشیمان بووەوە ئەوا بیگەڕێننەوە، ئەگەر پەشیمانیش نەبووەوە ئەوا بیخەنە ناو دەریاكەوە، دوو بارە لاوەكە لەخوا پاڕایەوە كە ڕزگارى بكات، ووتى: ئەى پەروەردگار ڕزگارم بكەى لەدەستیان، خواى گەورە غەرقیانى كرد، لاوەكە گەڕایەوە بۆلاى پادشا، كاتێك پادشا بینیتى پێى ووت: چیت لەوانە كرد كەتۆیان برد! لاوەكەش ووتى: ئەو خوایەى كەمن دەیپەرستم ڕزگارى كردم لەدەست ئەوان، پاشان لاوەكە ووتى: تۆ ناتوانى من بكوژى تاكو ئەوەى كە پێت دەڵێم جێبەجێى نەكەى، پادشاكەش ووتى: ئەو شتە چیە؟ لاوەكە ووتى: خەڵكى كۆبكەوە لە یەك جێگەدا، پاشان بەدار خورمایەكەوە لە خاچم بدە، ئینجا ڕمێك لە ڕمەكانم دەربكەو بڵێ: بەناوى خوا خواى ئەو لاوە، پاشان ڕمەكەم تێبگرە، ئەگەر ئەتەوێ بم كوژى، پادشاكەش خەڵكى كۆ كردەوەو لاوەكەى لە خاچدا بەقەد دارخورمایەكەوە، پاشان لەبەر چاوى خەڵكى ڕمێك لە ڕمەكانى لاوەكەى هەڵگرت و ووتى: بەناوى خوا خواى ئەو لاوە، پادشاكە ڕمەكەى تێگرتء داى لەنێوان گوێىء چاووى، لاوەكە، وە دەستى خستە سەر شوێنى ڕمەكە تا ڕۆحى دەرچوو مرد، ئینجا خەڵكە كە ئەوەیان بینى هەموویان ووتیان باوەڕمان هێنا بە خواى ئەو لاوە، ئینجا بە پادشاكەیان ووت: ئەى پادشا ئەوەى كە تۆلێى دەترساى ئەوا گەورەتر ڕووى دا!! پادشاكەش فەرمانى كرد كە چاڵ هەڵبكەنرێت و ئاگرى تێدا بكرێتەوە، هەركەسێك پەشیمان بووەوە ئەوا لێى بگەڕێن، وە هەركەسێكیش پەشیمان نەبووەوە ئەوا بیخەنە ناو ئاگرەكەوە، وە بەردەوام خەڵكیان دەكردە ناو ئاگرەكەوە تاكو گەیشتە ئافرەتێك منداڵێكى شیرە خۆرەى پێ بوو، ئینجا بە ئافرەتەكەیان ووت: پەشیمان ببەوە؟ ئافرەتەكە لەبەر منداڵەكەى كەشیرەخۆرە، هەڵوێستەیەكى كرد كە ترسى هەبێت لەو منداڵە، بۆیە منداڵەكە هاتە قسەو بە دایكى ووت: ئەى دایە ئارام بگرە چونكە تۆ لەسەر حەق و ڕاستى.
رواه الإمام مسلم…
سةنتةرى سةلاحةدين
ئەو ٩ ناوچەیەی ھەرگیز لە نەخشەی گۆگڵ دا نابینرێت
ژمارەیەک شوێن ھەیە ھەرگیز لە نەخشەی گۆگڵ دا نا‌توانیت بیبینیت، ئەو شوێنانەش دەکەونە کیشوەرو وڵاتانی جیاوازەوە، لەناو ئەو شوێنانەش دا شاری بابل-ی عێراق ھەیە، ھەروەھا چەند ناوچەیەکی تریش ھەیە بەتایبەت لە کۆریای باکوور تەنھا ئەمریکاو خاوەنی گۆگڵ دەتوانن بیبینن.
ئەو ٩ ناوچەیەی ھەرگیز لە نەخشەی گۆگڵ دا نا‌توانیت بیبینیت:
١- کۆشکی شازادەی ھۆڵەندا: ئەو بەرزاییەی لە شاری ئەمستەردامی ھۆڵەندایە ئەوە کۆشکی پاشایەتیەو لە گۆگڵ دا بەشیوەی موزایک دەردەکەوێت.
٢- فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی بۆفالۆ: ئەو فرۆکەخانەیەش لە نەخشەی گۆگڵ دا رەنگی سپییەو بینەر ناتوانێت ھیچ زانیاریەکی لێ دەست بکەوێت.
٣- پارکی نیشتمانی تانتاکۆلی چیلی: ئەو پارکە یەکێکە لەناوچە سەرسورھێنەرەکانی جیھان لە نەخشەکەدا دەرناکەوێت و چەندین ئاژەڵی دەگمەنی تێدا بەخێو دەکرێت و بەشیوەیەکی توند لەلایەن سوپاوە دەپارێزرێت.
٤- بەنداوی کوی لەناوچەی کارۆلینای ئەمریکا: ئەو بەنداوە یەکێکە لە بەرھەمھێنەرەکانی وزە لە وڵاتی ئەمریکا.
٥- ناوچەی سەربازی ئەلاسکاو سیبریا: شارەزایان پێیان وایە ئەو جێگایە سەربازگەیەکی گەورەی سوپای روسیایەو لەنێوان ناوچەکەکانی سیبریاو ئەلاسکادایەو جێگایەکی باشە کە لە ھەردوو کیشوەری ئەوروپاو ئەمریکاوە نزیکە.
٦-فرۆکەخانەی تۆریشیما: ئەم فرۆکەخانەیە لە نەخشەکەی گۆگڵ دا تەنھا بەسپێتی دەردەکەوێت و فرۆکەخانەکەش تایبەتە بەسوپای ژاپۆن و نزیکە لە سنوری وڵاتی کۆریای باشورەوە.
٧- سەنتەری میچال ئاف لە یۆتای ئەمریکا: شارەزایان ئەو جێگایە بەشوینی تاقیکردنەوەی چەکی بایلۆژی دەزانن بۆیە لە نەخشەکەی گۆگڵ دا تەنھا پەیجێکی سپی بەدیار دەکەوێت.
٨- زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا: بەوتەی ئەمریکیەکان ئەو زانکۆیە شوێنی بەرھەمھینانی ئەلکترسییە کە لە گازی سروشتی دروست دەکرێت و ئەو زانکۆیە لە ساڵی ٢٠١٠ لە ناوچەی ئیتکای ویلایەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا بنیاتنراوە.
٩- شاری بابل-ی عێراق: یەکێک لە شارە دێرینەکانی جیھان و ناوچەکە لە نەخشەی گۆگڵ دا تەنھا بەشێوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵی دەردەکەوێت و ھیچ بەشێکی لە نەخشەکەدا دەرناکەوێت.
كوردسات تيفى
بەوێنەو ڤیدیۆ.. سەرنجراکێشترین دارستان لە جیھان دا
بەگەورەترین و سەیرترین دادەنرێت لە جیھان دا، ئەویش دارستانی (grand tsingy)یە، کە دەکەوێتە وڵاتی مەدەگەشگەرەوە، ئەم دارستانە لەناو دانیشتوانەکەی دا بەوە ناسراوە کە شوێنێکی مەترسیدارەو چوون بۆ ئەم شوێنە ئازایەتی دەوێت، بەھۆی ئەو نوکە تیژانەی کە لە بەردو تاوێرەکان بەتێپەڕبوونی کات دروستبوون.
لەم دارستانە بەردینەدا کە قەبارەکەی ٣٧٠ کم، زیاتر لە ١٠٠ جۆر باڵندەو ٢٥ جۆر خشۆک و ١٠ جۆر مەیمون دەژین.
تیمی کەناڵی ناشیۆنال جیۆگرافیک سەردانی ئەم شوێنەی کرد‌و توانیان لەماوەی یەک رۆژدا تەنھا یەک کیلۆمەتر ببڕن و فیلمێکی دیکۆمێنتاری بەرھەمبھێنن.
بؤ بينينى فيدؤكه كليك بكه ليره
بەوێنە.. گەرمترین شوێنی گۆی زەوی
زانایانی ئەمریکا رایانگەیاند: گەرمترین شوێن لە گۆی زەوی دا دەکەوێتەوە وڵاتی ئێرانەوەو پلەی گەرماکەی دەگاتە ٧٠ پلەی سەدی.
پێشتر لێکۆڵەرانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە دابوو کە ناوچەی عەزیزیە لە لیبیا گەرمترین ناوچەیە لە جیھان دا کە پلەی گەرماکەی دەگاتە ٥٧.٧ پلەی سەدی، بەڵام دواھەمین لێکۆڵینەوە کە لەلایەن تیمێکی زانکۆی مۆنتاناوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە بیابانی لوط لە ئێران گەرمترین شوێنی گۆی زەوییە.
ئەو تیمە ھۆکاری گەرمی ئەو بیابانەی بۆ وشکی زەوی و بەردی و رەنگەکەی گەڕاندۆتەوە.
كوردسات تيفى
بۆچی رێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له‌هه‌ڵـكشاندایه؟
گومانی تێدانییه كه نه‌خۆشی شیرپه‌نجه به‌جۆرێك ته‌شه‌نه‌ی كردووه له‌ئێستادا به كاره‌ساتێكی ته‌ندروستیی داده‌نرێت له جیهاندا، به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان-یش له‌و كاره‌ساته پشكی شێری به‌ركه‌وتووه.
به‌هۆی چه‌ند خوویه‌كی نادروسته‌وه كه به خواردنه‌وه گرتومانه‌و ره‌نگه زوربه‌شمان نه‌توانین، یان نه‌مانه‌وێت وازیلێبهێنین تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه سه‌خته‌و گه‌لێك نه‌خۆشیی كوشنده‌ی دیكه ده‌بین.
لێكۆڵه‌ره‌وانی بواری خۆراك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌خواردنی هه‌ندێك جۆر له‌خواردن هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان، له‌وانه‌ش نه‌خۆشی شیرپه‌نجه.
بۆ نموونه، شیرپه‌نجه‌ی خۆێن له‌گه‌نجاندا په‌یوه‌سته به زۆرخواردنی گۆشته دروستكراوه‌كانی لووله‌قیمه (سۆسه‌ج)و هه‌مبه‌رگر، چونكه ئه‌وانه‌ی له مانگێكدا زیاتر له 12 پارچه‌ی لێده‌خۆن رێژه‌ی تووشبونیان 1 بۆ10 یه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌هیچ جۆرێك نایخۆن، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا سه‌لمێنراوه كه له‌سه‌ر 3700 پیاو و ژن ئه‌نجامدرا خواردنی گۆشتی دروستكراو رێژه‌ی شیرپه‌نجه‌ی (قۆلۆن) به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و رۆن و چه‌وریه‌ی تێیدایه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیه‌كانی پیریی، له‌وانه‌ش هه‌وكردنی جومگه‌كان و گیرانی خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی north Carolinaی ئه‌مریكا هه‌ندێك له‌و خواردنه مه‌ترسیدارانه هه‌ژمار ده‌كه‌ن كه له جیهاندا به زۆریی به‌كارده‌برێن:
خواردنه دروستكراوه‌كان
گۆشته دروستكراوه‌كانی وه‌ك لووله‌قیمه‌و سلامی (جۆرێك له باستوورمه كه ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گیرێت)و مه‌رته‌دیلا (گۆشتی-خوێكراو، یان دووكه‌ڵكراو زۆرجار به‌راز- به‌هێلكه‌و شیری وشك و به‌هارات په‌روه‌رده ده‌كرێت) و هه‌مبه‌رگه‌رو باستورمه به‌گشتیی، مه‌ترسیی زۆریان تێدایه كه بریتیه له رێژه‌یه‌كی به‌رزی مادده‌ی (نیترۆسامین) كه مادده‌یه‌كی كیمیاییه‌و له گه‌ده‌دا له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئه‌م ماددانه نتراتی سۆدیۆمی تێدایه كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به شیرپه‌نجه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م زانكۆیه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌فته‌ی جارێك لووله قیمه‌و سلامی ده‌خۆن زیاتر تووشی لووی مێشك ده‌بن له‌وانه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك ئه‌و جۆره خواردنه ناخۆن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌مبه‌رگر زۆر ده‌خۆن زۆرتر تووشی شیرپه‌نجه ده‌بن به رێژه‌ی80%.
گۆشتی بر‌ژاو
لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان سه‌لماندویانه كه برژاندنی خۆراك له‌سه‌ر خه‌ڵووز به‌تایبه‌تیش گۆشت، برێكی زۆر (ئه‌میناتی زیانبه‌خش)دروستده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆراكه چه‌ور بێت، چونكه چه‌وریی گۆشته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌ڵووزه‌كه‌و پێكهاته‌كانی هایدرۆكاربۆناتی بازنه‌یی لێ دروست ده‌بێت كه به‌سه‌ر گۆشته برژاوه‌كه‌وه ده‌مه‌یێت. ئه‌م پێكهاته زیانبه‌خشانه له ناو له‌شی مرۆڤدا گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به درووستبوونی لووه‌كانی شیرپه‌نجه‌وه هه‌یه، به‌ڵام خواردنی گۆشتی بر‌ژاو به ماوه‌ی دوور دوور مه‌ترسیی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی نییه. به‌گشتیی وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی پزیشكیی ولایه‌تی نیۆیۆرك روونیده‌كاته‌وه، كه خوارنی گۆشت به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه له‌وانه‌یه شیرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و په‌نكریاس و میزڵدان له پیاواندا دروستبكات و شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك-یش له ژناندا، سه‌ره‌رای نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، مولووله‌كان و خوێنبه‌ره‌كان كه‌هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆله له‌خوێندا.
مریشكی سووره‌وه‌كراو
مریشكی سووره‌وه‌كراو له‌گۆشتی بر‌ژاو مه‌ترسیی كه‌متره، به‌ڵام هه‌ندێك (ئه‌میناتی زیانبه‌خشی) تێدایه كه له ماسیی سووه‌ره‌وه‌كراو زیاتره به رێژه‌ی 5 بۆ8. له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌زایان ئامۆژگاریی ده‌ده‌ن كه مریشك بكوڵێنرێت پێسته‌كه‌ی لێبكرێته‌وه، ئینجا بخورێت چونكه بڕی زۆر چه‌وریی و هۆرمۆناتی زیانبه‌خشی تێدایه.
رۆنی رووه‌كی
مه‌ترسیدارترین جۆری رۆن كه مرۆڤ له خواردندا به‌كاریدێنێت رۆنی گه‌نمه‌شامی (مارگرین)و گوڵه‌به‌رۆژه‌و فستق (پاقله‌ی سودانی)یه له‌گه‌ڵ رۆنی ئاژه‌ڵ كه ده‌بنه هۆی مرددنی 30-100هه‌زار كه‌س ساڵانه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی.
رۆنی هایدرۆجینكراو
شاره‌زایان هۆشداریی ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌مجۆره رۆنه كه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا بۆ سووركردنه‌وه‌ی خواردن پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و پێكهاته كیمیاییه‌كه‌ی ده‌گۆردرێت و ده‌بێته هۆی گه‌لێك نه‌خۆشیی، له‌وانه‌ش، به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلسترۆل، لاوازبوونی به‌رگریی له‌ش كه ده‌بێته ده‌رفه‌ت بۆ توشبوون به‌شیرپه‌نجه‌و شه‌كره‌و بێتوانایی له‌ش له هه‌رسكردنی ئه‌م رۆنه‌دا، كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌ویی.
زیاتر له‌مانه، زۆر خواردنی به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كان نیشانه‌كانی پیربوون زووتر ده‌رده‌خات و ده‌رفه‌تی تووشبوون به‌شیرپه‌نجه زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها خواردنی گۆشت هه‌موو رۆژێك مه‌ترسیی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ دروستده‌كات.
كوردستانى نوئ
سوودو زیانه‌كانی خه‌و بۆ ته‌ندروستی
رۆژانه زۆر كه‌س ده‌بینین به‌ده‌ست بێ خه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن و گله‌یی و گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه خه‌ویان لێناكه‌وێت و كه ده‌شخه‌ون چێژ له‌خه‌وتن وه‌رناگرن و هیلاكی و ماندوویه‌تی جه‌سته‌و ده‌روونی له گیانیان ده‌رناچێت و كورد وته‌نی تێرخه‌و نابێت.
تێر بخه‌وه
ئه‌گه‌ر له‌سوودو قازانجه‌كانی خه‌وتن ئاگاداربن هه‌رگیز ناهێلێن سات و كاته‌كانمان وا به ئاسانی له‌ده‌ست بچێت.
ئه‌گه‌ر به‌باشی بخه‌ویت و تێر خه‌وبیت ئه‌وا ده‌بیته خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی باش، چونكه تێرخه‌وی ده‌بێته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی كه زه‌ین كاره‌كانی خۆی به‌باشی ئه‌نجام بدات، كێشی مرۆڤ له‌حاڵه‌تی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆیه‌وه نابینێت، ماسوڵكه‌كان به‌رگری باشتر ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پیریداو له‌باری ده‌روونیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه تێرخه‌ون و به‌باشی و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست ده‌خه‌ون ئاسوده‌ترو ئارامترو له‌سه‌رخۆترو ده‌موچاوێكی ساده‌و رووخۆشیان هه‌یه.
گرفتی بێ خه‌وی
ئه‌وانه‌ی كه تووشی بێخه‌وین و تێر خه‌و نین له‌ڕاستیدا زه‌ینی ئه‌وان به باشی كاره‌كانی خۆی راناپه‌ڕێنێت و هه‌میشه توڕه‌ن و به‌بچوكترین شت هه‌ڵده‌چن، پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت بێخه‌وی كێشه‌یه‌كی كورتخایه‌ن نییه‌و له‌پیریدا كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتی تری لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا چه‌ندین هۆرمۆن هه‌ن كه پێویستیان به‌وزه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكه‌ن، بێخه‌وی یان كه‌م خه‌ویی كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و هۆرمۆنانه، هه‌ربۆیه هه‌ندێك له‌هۆرمۆنه‌كان به‌پێی پێویست گه‌شه ناكه‌ن، مرۆڤ له‌وحاڵه‌ته‌دا هه‌ست به‌برسێتییه‌كی زۆر ده‌كات و بۆ تێربوون په‌ناده‌باته به‌ر زۆرخۆری و زۆرخۆریش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌ی كێش و مرۆڤ و تووشی نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی ده‌بێت.
تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كان
چی ده‌ڵێن
تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی بێخه‌وی یان كه‌م خه‌ویی بوون له‌چاوكه‌سانیتر زووتر‌و زۆرتر له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیدا هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ن و كه‌م ته‌حه‌مولتر ده‌بن. مرۆڤ له شه‌و رۆژێك كه 24 سه‌عاته 8 سه‌عات پێویستی به‌خه‌و هه‌یه‌و هه‌ندێك له‌زانایان و پسپۆڕان 6 بۆ 7 كاتژمێریش به‌شتێكی ئاسایی ده‌زانن و پێیانوایه له‌وباره‌یه‌وه كێشه دروست نابێت (هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا رێژه‌ی كاته‌كانی خه‌و له‌منداڵ و گه‌وره‌دا جیاوازه).
هۆكاره‌كانی بێخه‌ویی و كه‌م خه‌وی
1- هۆكاریی ژینگه‌یی: ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌شوێن و جێگه‌ی خه‌وتن، به‌رزی و نزمی شوێن، هه‌لومه‌رجی ژووی خه‌وتن، سه‌رین و دۆشه‌ك و جێگه‌وبان و كه‌شوهه‌واو قه‌ره‌باڵغی، یان بێده‌نگبوونی شوێن و… هتد هه‌موو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌وتن یان نه‌خه‌وتن هه‌یه.
2- هۆكاریی ده‌روونی: نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ كه‌م خه‌ویی و بێخه‌ویی و ته‌نانه‌ت تۆراندنی خه‌و، كاتێك مێشك و زه‌ینی مرۆڤ قه‌ره‌باڵغه ئه‌مه‌ش هۆكارێكیتره بۆ بێخه‌ویی و كه‌م خه‌ویی، توڕه‌بوون و هه‌ڵچوونیش ده‌توانێت هۆكارێكیتر بێت، هه‌ر بۆیه شاره‌زایان و پزیشكان رایده‌گه‌یه‌نن كه نابێت به‌توڕه‌یی و هه‌ڵچوونه‌وه بچینه سه‌رجێی نووستن و پرته‌و بۆڵه‌و ده‌نگه ده‌نگیش هۆكارێكی ترن بۆ بێخه‌ویی.
كه خه‌وت لێنه‌كه‌وت چی ده‌كه‌یت؟
پسپۆڕانی پزیشكی راده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر جێی نووستن پاڵ كه‌وتوون، به‌ڵام خه‌ویان لێناكه‌وێت، ده‌توانن هه‌ستن سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌ن یان خۆیان به‌كتێب خوێندنه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان به‌شتێكه‌وه سه‌رقاڵبكه‌ن، چونكه نه‌خه‌وتن باشتره له‌وه‌ی كه به‌نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ و بێزارییه‌وه سه‌ربكه‌نه سه‌رسه‌رین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێخه‌ون هه‌وڵبده‌ن له‌سه‌ر سك نه‌خه‌ون، به‌ڵكو زیاتر له‌سه‌رلا یان له‌سه‌ر پشت بخه‌ون، هه‌وڵبده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌و چێشتی سوێر(ماسی یان پیتزا) یان زۆر چه‌ور(سه‌روپێ) یان خواردنی نیشاسته‌دار وه‌ك برنج و په‌تاته نه‌خۆن.
خواردنی حه‌ب و كێشانی جگه‌ره به‌ر له‌خه‌وتن دوو هۆكاری ترن بۆ بێخه‌وی و كه‌م خه‌ویی. پێویسته ئه‌وه بوترێت باشترین كار به‌رله‌خه‌وتن بیكه‌ین خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شیره .
نه خؤشى جارديا
جارديا جؤريكه له و باراسايتانه ى كه توشى سك جونمان دةكات لة
ريخؤلةباريكةداية
وة بيشى ئةوتريت Giardia lamblia وة ئةم نة خؤشية نة خؤشيةكى جيهانية كة وة بة نزيكةى2 % كةنج توشى ئةبيت وة بة لة6% بؤ 8% مندال …توش ئةبيت وة ئ……ةمةش لة ريكةى ئازةلةوة بؤمان دةكوازةريتةوة بة بيس بونى خؤراك يان بيس بونى ئاو . وة نيشانةكانى لئ دةر دةكةئ 1 بؤ 3 هةفتة باش بةركةتن.
ئةوانةى ترسيان لةسةرة تةوش بن==> ئة و كةسةى كةشت دةكات لة ولاتيكةوة بؤ ولاتيكى تر وة ئةوانةى مامةلة لةكةل مالاتا واتة ئازةلا دةكةن وة خواردنةوةى ئاوى بيس كةبيس بوة بةم باراسايتة وة ئيش بئ كردنى مندالان وة مامةلة كردن لةكةل ئةو نةخؤشة لة شوينيكى داخراو بؤنمونة لة سجن كةيكيك توش بوو بيوستة نةخؤشةكة جيابكةينةوة بؤ ئةوةى ئةوانى تريش توش نةبن.
سورى زيانى بةم شيوةية.
جةند نيشانةى توش بون كة بيوة ديارة زؤر ئةمانةى خوارةوةن
سك جون
خازاتى هةية
بيسايةكةى جةورة وة سةرئاودةكةوئ
دل تيكةل هاتن و رشانةوة
وشك بونةوة
جؤ ئةتوانين دايةكنؤسى بكةن واتة ناسينةوةى.
وةلام
لةريكةى بيساى نة خؤشةكة
جارةسةرةكةى دةرمان
1_metronidazole
tinidazole_2
nitazoxanide_3
كؤنترؤل كردنى و خؤباراستن لئ ى
1_ باك و خاوينى كةسايتى ……..
شؤرينى دةست بيش نان خواردن بيوستة بة سابون جوان بشؤرئ بةداخةوة زؤربةى خةلك نازانئ دةستةكانى جوان بشوات بيوستة نيوان بةنجةكان جوان بشؤرئ وةنينوك بكريت تا جوان باك بيتوة .
لة كاتى بيش وباش ئامةدةكردنى خواردن.
لةكاتى هاتنة دةرةوة لة تةواليت.
لةكاتى بيدنى خؤراك بؤ نة خؤشةكة.
لةكاتى كؤرينى دايبى مندالةكةت .
لةكاتى كؤكين و بزمين دا.
لةكاتى بةركةوتن لةكة لةكةل مالات و باشةرؤكةى.
لةكاتى بةركةوت لةكةل زبل و خاشاك
2_دابين كردنى خزمةت كوزارى بؤ مندلاان.
3_خاوين راكرتن شوينة سةيرانكاكان و مةلاونكةكان.
4_زؤر مامةلة نةكردن لةكةل ئازةلاان بة شيوةى نا تةندروست.
5_دور كةوتنةوة و نة خواردنةوةى ئاوى بيس .
6_دوركةوتنةوة لة خؤراكى بيس بوو.
7_دوركةتنةوة لة كارى سيكسى هةلكرى ئةم باراسيتةن توشنتان دةكات لة ريكةى كؤم يا دةم.
سةرنوسةر
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.