چۆن رِزگارت ده‌بێت له سه‌رئێشه به‌بێ به‌كارهێنانى ده‌رمان
سه‌رئێشه له‌ئه‌نجامى نه‌خۆشیه‌كى تر یان باش ئیش نه‌كردنى ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كان یان كه‌موكورتى له هه‌ندێك ئیشیدا وه هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه له‌ئه‌نجامى هه‌وكردنى جیوبه‌كانى لووت یان له ئه‌نجامى زۆر سه‌یر كردن و ئازاردانى چاو .
.
.
.
.
.
هتد.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركات هه‌ستت به سه‌رئێشه كرد باشتر وایه په‌نا ببه‌یت بۆ چاره‌سه‌ره سروشتیه‌كان پێش به‌كارهێنانى ده‌رمان
ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و چاره‌سه‌ره سروشتیانه‌یه كه ئه‌كادیمیاى ئه‌مریكى بۆ پزیشكى ده‌ماره‌كان (الأكاديمية الأميركية لطب الأعصاب) دایناوه بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رئێشه
له‌وانه‌ش :
1) زۆر خواردنه‌وه‌ى ئاو : ووشك بونه‌وه به یه‌كێك له هۆكاره‌كانى سه‌رئێشه ده‌ژمێرێت بۆیه پێویسته زۆربه‌ى جاره‌كان ئاو بخورێته‌وه به‌تایبه‌ت دواى عاره‌ق كردنه‌وه,وه پێویسته هه‌ركاتێك هه‌ستت به سه‌رئێشه كرد ئاو بخۆیته‌وه به هێواشى و له‌سه‌رخۆ,وه هه‌روه‌ها پێویسته كه دوور بكه‌ویته‌وه له‌هه‌موو جوڵه‌یه‌ك كاتێك تووشى سه‌رئێشه بویت وه ئیسراحه‌تى بۆ بكه‌یت تا چاك ده‌بیته‌وه.
2) دووربكه‌وه‌ره‌وه له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت: ئه‌و تیشكه‌ى كه له شاشه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه ده‌رده‌چىَ هۆكاریكه بۆ ئه‌وه‌ى كه توشى سه‌رئێشه ببیت چونكه چاوت ماندوو ده‌كات,وه پێویسته ماوه ماوه چاوت لابه‌یت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌تایبه‌تیش كاتێك كه هه‌ست به سه‌ر ئێشه كرد وه پێویسته برِۆیته ده‌ره‌وه‌ى ژوره‌كه‌ت بۆ هه‌ڵمژینى هه‌وایه‌كى پاك.
3) هه‌ناسه هه‌ڵمژین و دانه‌وه به هێواشى: چاوه‌كانت داخه بۆ ئه‌وه‌ى ماسولكه‌كانى چاوت ئیسراحت بكه‌ن وه پاشان به هێواشى هه‌ناسه هه‌ڵمژه‌و بیده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مێشكت ئیسراحه‌ت بكات.
4) خواردنه‌وه‌ى چا : له‌كاتى هه‌ستكردنت به سه‌رئێشه كوپێك چا بخۆره‌وه به هێواشى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رئێشه‌كه‌ت كه‌م بكاته‌وه چونكه چا چه‌ند ماده‌یه‌كى تیایه كه مێشك هێور ده‌كاته‌وه .
5) خۆ خستنه ناو ئاوێكى فێنك: بۆ هێوركردنه‌وه‌ى مێشك وه دوور كه‌وتنه‌وه له سه‌ر ئێشه , خۆت بخه‌ره ناو حه‌وزێك له ئاوى فێنك وه خۆت نووقم بكه له ناویدا بۆ ماوه‌یه‌ك دوایى هه‌ست به‌باشى ده‌كه‌یت.
6) مه‌ساج كردنى لووتت:به ده‌ست وه به په‌نجه‌كانت مه‌ساج بۆ لووتت بكه وه ده‌ست بێنه به لوتتدا به هێواشى , وات لىَ ده‌كات كه هه‌ست به سه‌رئێشه نه‌كه‌یت و مێشكت هێور ده‌كاته‌وه.
7) پارچه په‌رِۆیه‌ك ته‌رِ بكه به ئاوى سارد وه پارچه په‌رِۆكه بهێنه به‌سه‌ر به‌شى پشته‌وه‌ى خواره‌وه‌ى سه‌رت (واته پشته ملت) ئه‌مه وات لىَ ده‌كات كه هه‌ست به گورجوگۆڵى بكه‌یت وه سه‌رئێشه‌كه‌شت كه‌م ده‌كاته‌وه.
8) دوور كه‌وتنه‌وه له شوێنى زۆى گه‌رم و زۆر خۆ ماندوو كردن چونكه گه‌رمى زۆر و زۆر خۆ ماندوو كردن ده‌بێته هۆى سه‌رئێشه له هه‌ندێك كه‌سدا.
وةركيراوة
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.