قورئانێكی ده‌ستنوسی سه‌ده‌ی 16 ده‌دۆزرێته‌وه
سه‌رۆكی به‌شی مێژووی هونه‌ر له‌كۆلێژی ئاداب له‌زانكۆی ئه‌تاتۆرك له‌شاری ئه‌رزڕوم له‌ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، نوسخه‌یه‌كی قورئانی پیرۆزی دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینی.
قورئانه‌كه له‌كاتی كاركردنی كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری مێژوویدا دۆزراوه‌ته‌وه له‌شارۆچكه‌ی (كیماه) سه‌ر به‌شاری ئازرباینجان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، كه له‌قوڵای دوو مه‌تر له‌دوو توێی پارچه‌یه‌كدا بووه .
قورئانه‌كه به‌ده‌ست نوسراوه‌ته‌وه‌و مێژووی نوسینه‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی پازده‌و شازده‌ی زاینی، قورئانه‌كه له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه كه یه‌كێك له‌ده‌ریاوانه‌كان له‌ساڵی 1916 دۆزیویه‌تیه‌وه، به‌وپێیه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م قورئانه له‌و مێژژوه‌وه‌و له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵگیراوه.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.