دادگا 6 ساڵ ئینته‌رنێت له گه‌نجێك قه‌ده‌غه ده‌كات
له ولایه‌تی كالیفۆرنیای وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، دادگا سزای گه‌نجێك ده‌دات به‌وه‌ی ماوه‌ی 6 ساڵ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ری لێ قه‌ده‌غه ده‌كات، چونكه ئه‌ندامی گروپێكی هاككه‌ر بوه به ناوی (ی‌و جی نازی)، كه دوه‌م گه‌وره‌ترین گروپی هاككردنه له تۆڕی ئینته‌رنێتدا.
ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نی (15) ساڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه هاككه‌ره‌دا، به‌شداری هاككردنی چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆمپانیا و ده‌زگاكانی كردوه له‌وانه پێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا.
دادگای سزای ئه‌و گه‌نجه‌ی داوه به به‌كارنه‌هێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ و چه‌ند مه‌رجێكی بۆ داناوه. ته‌نها بۆ كاری فێرخوازی ده‌توانێت ئینته‌رنێت به‌كاربهێنێت، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
پابه‌ندیش كراوه به‌وه‌ی ناونیشان و ژماره نهێنی هه‌مو ئه‌و پێگه و سایتانه راده‌ستی دادگا بكات، كه هاكی كردون. نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندی بكات به ئه‌ندامی گروپه‌كه‌ی و گروپی (ئه‌ننیمۆس)، كه گه‌وره‌ترین گروپی هاككردنه له تۆڕی ئینته‌رنێتدا.
به‌پێی سزاكه‌ی دادگا ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجه پێشێلی هه‌ر مه‌رجێك له‌و مه‌رجانه بكات، ماوه‌ی سێ ساڵ زیندانی ده‌كرێت
وةركيراوة