حەیات سندی زانایەك و توێژەرەوەیەكی گەورەی بواری كیمیای ژیانیە، دكتۆرە سندی لەشاری مەككە لەدایك بوە، بۆ خوێندن ڕوویكردۆتە ووڵاتی بەریتانیا و ماوەی 13 ساڵە لەوڵاتە نیشتەجێیە بڕوانامەی دكتۆرای بەدەست هێناوە لە (ئامڕازەكانی پێوانەكردنی كارۆ موگناتیسی و دەنگی) لەزانكۆی كامبرج . 

ئەم خاتوونە سعودیە یەكەم ئافرەتی عەرەبیە كەخاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لەبواری تەكنەلۆژیای زیندەیی لە زانكۆی كامبردج، ئەم دكتۆرەیە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری (ئەلوەتەنی) سعودی ڕایگەیاندووە كە ئیسرائیل چوارجار بەفەرمی داوایان پێشكەشی كردووە بۆ ئەوەی لەدەزگای (وایزمان انستیویت) لە تەلئەبیب كاریان لەگەڵ بكات بەڵام ئەم ڕازینەبووە، و ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی هەموو جۆرە ئیمتیازاتێكیان خستۆتە بەردەستی لەپێناو كاركردن لەگەڵیان و سود وەرگرتن لەلێكۆڵینەوەو توێژینەوەكانی . 

ئەم خاتوونە لەناوەندی زانستی جیهانیدا خاوەنی ناوێكی دیارو ئاشكرایە و توێژینەوە و لێكۆڵینەوەكانی شاهیدی ئەوەن، ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بانگهێشتی كرد وەك یەكێ لە 15 گەورەترین زاناكانی جیهان بۆ لێكۆڵینەوە لەداهاتووی زانست و تەكنەلۆژیا لەجیهاندا . 

هەروەها زانكۆی بڕكلی لەشاری كالیفۆڕنیا وەك یەكێ لەسێ گەورە ترین زانا ئافرەتەكانی جیهان بانگی كرد بۆ توێژینەوە، ئەوسێ دكتۆرەیە یەكێكیان كارل دار سەرۆكی دەزگای توێژینەوەی شێرپەنجە و، كاسی سیلفر یەكەم ئافرەت كەچووە سەر فەزا، سێیەم دكتۆر حەیات سندی . 

یەكێ لەداهێنانەكانی ئەم دكتۆرەیە كۆمەڵێك شەپۆلی دەنگی و موگناتیسی بوو، كە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت ڕێژەی دەرمانی پێویست بۆ چارەسەری لاشەی مرۆڤ دیاری بكرێت داهێنانەكەشی ناونرا بە (مارس MARS)، بەهۆی ئەم داهێنانەشەوە وەكالەتی ناسای ئەمەریكی گەورەترین گرێبەستیان لەمێژووی دەستگاكەدا پێشكەشی كرد تا كاریان لەگەڵا بكات. 

ئەم خاتوونە خاوەنی چەندین توێژنەوەیە لە بوارەكانی پیشەسازی دەرمان و پشكنینی جینەكان و DNA تایبەت بەچارەسەری نەخۆشیە بۆماوەییەكان، هەروەها خاوەنی گەورەترین توێژینەوەیە بۆ پارێزگاریكردن لەژینگە و پاككردنەوەی هەوا لەگازە زیانبەخشەكان . 

هۆكاری سەركەوتنی توێژینەوەكانی ئەم خاتوونە بۆ دیقەو وردی و زۆری ڕێژەی سەركەوتنی توێژینەوەكانی دەگەڕێتەوە كە ڕێژەی سەركەوتنی دەگاتە 99. 
1%. 

هەڵوێستی زانكۆكانی سعودیە دەربارەی توێژینەوەكانی:
* زانكۆی مەلیكی سعود تا ئێستا پشتگیری ئەم توێژینەوانەی نەكردووە بەهۆی زۆری تێچوونەكانیەوە ؟
* زانكۆی عەبدولعەزیز بەبیانوی ئەوەی تائێستا هیچ بەشێكیان نیە تایبەت بەم توێژینەوانە هیچ پشتگیرییەكی توێژینەوەكانیان نەكردووە. 

*زانكۆی مەلیك فەیسەڵ بەبیانوی ئەوەی ئەوان گرنگی ئەدەن بەزانستی تیۆری . 

*زانكۆی ئوم قورا بەبیانوی ئەوەی تائێستا توێژینەوەكانی ئەم دكتۆرە یان نەبیستووە و هیچ دەربارەی توێژینەوەكانی نازانن. 

بەڵام لەكۆتایدا ئەم خاتوونە داوایەكی لە وەزارەتی پەروەردەی سعودییەوە بەدەست گەیشتووە كەببێ بەموشریفی كۆمەڵێك خوێندنگای چەند گوندێك

ئاويزة