به‌م شێوه‌یه ژنه‌كه‌ت رازی بكه
راسته كه ئه‌ڵێن ژن نهێنییه‌كی گه‌وره‌یه‌و زه‌حمه‌ته پیاوان بتوانن به‌ئاسانی تێی بگه‌ن؟ زۆرجار پیاوان ئه‌م پرسیاره له‌خۆیان ده‌كه‌ن‌و ناگه‌نه ئه‌نجام، سه‌یر له‌وه‌دایه ژنان خۆشیان هانی پیاو ده‌ده‌ن به‌و ئاراسته‌یه‌و وایات لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه به‌رده‌وام بن، ئه‌ویش به‌وه‌ی سور ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژیانی ژن نهێنییه‌كه‌و له‌سه‌رو تێگه‌یشتنی پیاوانه‌وه‌یه، بۆیه ئاسان نییه ئه‌و نهێنییه‌یان بۆ روون ببێته‌وه
زۆرجار ژنان پیاو به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه لێیان تێ ناگه‌ن.. هه‌میشه ئه‌م قسه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌بۆنه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن كه دیسانه‌وه باسی بكه‌نه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌و شتی زۆر زیاتریان بۆ بكرێت‌و ئه‌وه‌ی هه‌یانه پێیان كه‌مه، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر چه‌ندین شێوازی ژنانه‌و له‌رێیه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه مه‌به‌ستی خۆیان..
زۆرجار روو ده‌دات ژن هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه شتی زۆر بچووك‌و ساده له‌ژیانیاندا فه‌رامۆش ده‌كات‌و گوێی پێ نادات، هه‌ر به‌راستی ئه‌و شتانه بچووكن‌و ماندووبوونی زۆری ناوێت‌و تێچوونیشی كه‌مه، بۆ زانیاری خۆت رازی كردنی ژن كارێكی ئاسته‌م نییه، بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ستمان ژنێكی ئاساییه نه‌ك ئه‌و ژنه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن شیری چۆله‌كه‌ی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌وێت.
هه‌میشه پیاوان ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه كاتێك داواكارییه بچووك‌و ساده‌كانی خێزانه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.. له‌پڕێكدا دیارییه‌كی گه‌وره یان گرانبه‌هایان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دڵنیابه مه‌سه‌له‌كه به‌و شێوه‌یه نییه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارییه به‌نرخانه‌دا هێشتا پێویستی‌و دواكارییه ساده‌كانی ژن هه‌ر ده‌مێنێت‌و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌و له‌هزردا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و كه‌لوپه‌له گه‌وره‌و گرانبه‌هایانه كه پیاوان پێیان وایه به‌سه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی هه‌موو داواكارییه‌كانی ژن، دڵنیابه به‌رده‌وام ئامانجی خۆی ناپێكێت، چونكه كاتێك داواكارییه‌كی ساده بۆ ژن جێبه‌جێ ده‌كه‌یت زۆر گرنگه به‌لایه‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌لا روون ده‌بێته‌وه كه تۆ گرنگی به‌بچووكترین شته‌كانی ژیانی ده‌ده‌یت، هه‌ندێ جار ئه‌و داواكارییه سادانه بۆ ژن ما‌نایان زۆر زیاتر‌و گه‌وره‌تره له‌و دیارییه گه‌ورانه‌ی كه ده‌یده‌یتێ، لێره‌دا لیستێكی سیانزه خاڵی ده‌خه‌ینه روو كه توێژه‌ره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پاش توێژینه‌وه‌ی درێژخایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌نجامدانیان مانای زۆر گه‌وره به‌ژن ده‌به‌خشێت‌و دڵی رازی ده‌كات.
1. چی رێگه‌ت لێده‌گرێت ئه‌گه‌ر واك رابردوو مامه‌ڵه بكه‌یت، هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی جارێك یان مانگی جارێك؟ وا مامه‌ڵه بكه كه هێشتا له‌قۆناغی ده‌زگیرانداریان.. له‌گه‌ڵ خۆتدا ببیبه بۆ چێشتخانه‌یه‌كی گونجاو یان بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه ئه‌و پێی خۆشه‌و به‌هۆیه‌وه خۆشه‌ویستیتان نوێ ده‌بێته‌وه‌و زیاتر سۆزتان بۆ یه‌كتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێت وایه ئێوه گه‌وره بوون‌و ئه‌وه زه‌مه‌نی گه‌نجی بوو، ئه‌و كاته كاره‌ساته.. بیرت چۆوه ئه‌و رۆژانه چۆن هه‌ڵسوكه‌وتت ده‌كرد‌و ئاماده‌بوویت هه‌موو شتێك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها یه‌ك ساتیش بووه دڵی ئه‌و رازی بكه‌یت.
2. هه‌ندێ جار له‌پڕدا ده‌ست بخه‌ره سه‌ر شانی‌و شانه‌كانی به‌هێواشی بۆ بشێله، دڵنیابه هه‌موو كاتێك پێویستی به‌و نه‌رم‌و نیانیه‌یه كه مانای خۆشه‌ویستی راسته‌قینه ده‌به‌خشێت، هیچ پێویست ناكات چاوه‌ڕێی ئه‌و بكه‌یت یان لێی بپرسیت كه ئاخۆ ده‌یه‌وێت شانه‌كانی بۆ بشێلیت.
3. بۆچی له‌پڕ هه‌فته‌ی جارێك ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌یت‌و تۆ خواردنی نیوه‌ڕۆ یان ئێواره ئاماده بكه‌یت؟ پێویست ناكات لێی بپرسیت كه ئایا پێی خۆشه خواردنی بۆ ئاماده بكه‌یت، باشتره كه كاتێك چوو بۆ كاره‌كه‌ی یان كه چووه ده‌ره‌وه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی خواردن ئاماده بكه‌یت.
4. خواردنی ئێواره له‌به‌ر رووناكی مۆمدا كه‌شێكی ئێجگار رۆمانسی دروست ده‌كات‌و حه‌وا به‌رگه‌ی ناگرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا گوێی له‌میوزیكێكی ئارام بێت، بۆچی جارجاره ئه‌و چه‌كه به‌كارناهێنیت؟ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر رووناكی به‌هێزو ده‌نگی به‌رزی ته‌له‌فزیۆندا نان بخۆن.. هیچ نه‌بێت دوو مانگ جارێك ئه‌م هه‌نگاوه بنێ ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كان نوستوون یان له‌ماڵه‌وه نین.
5. چی رێت لێ ده‌گرێت ئه‌گه‌ر رۆژانه لانی كه‌م بۆ ده‌قیقه‌یه‌كیش بێت له‌شوێنی كاره‌كه‌ته‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌یت‌و ئه‌حواڵی بپرسیت، یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت خۆشت ده‌وێت‌و بیری ده‌كه‌یت.
6. هیچ رێگر نییه ئه‌گه‌ر رۆژانه یان چه‌ند رۆژ جارێك له‌رێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه كورته نامه‌یه‌كی بۆ بنێریت‌و بۆی بنوسیت كه خۆشت ده‌وێت، یان ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه ئینته‌رنێتتان هه‌بوو ئیمه‌یلێكی بۆ بنێره.
7. ئه‌گه‌ر به‌هۆی كارێكه‌وه ناچار بوو سه‌فه‌ر بكات بۆ شارێك یان وڵاتێكی تر، له‌ماڵه‌وه ماڵئاوایی لێ مه‌كه‌و له‌گه‌ڵیدا تا فرۆكه‌خانه یان گه‌راج بچۆ، دڵنیابه ئه‌و بۆنه‌یه زۆر گرنگه‌و تا ماوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌هزریدا ده‌مێنێته‌وه.. یان كاتێك سه‌ردانی پزیشكێك ده‌كات هه‌رگرز به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵه‌و له‌گه‌ڵیدا بچۆ.
8. یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌میشه ژن ده‌یخاته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه كۆنترۆڵی ته‌له‌فزیۆنه‌كه ده‌گرێت به‌ده‌سته‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ ئه‌و بكات كه‌ناڵه‌كان ده‌گۆڕێت‌و ئه‌وانی تر ناچار ده‌كات كه سه‌یری شتێك بكه‌ن ئه‌و پێی خۆشه، بۆ جارجاره رێگه به‌و ناده‌یت تا ئه‌و كه‌ناڵه هه‌ڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ته‌ماشای پرۆگرامێكی دیاریكراو بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ی ده‌یخاته سه‌ر زنجیره‌یه‌ك یان به‌رنامه‌یه‌ك كه پێی خۆشه ژووره‌كه به‌جێمه‌هێڵه یان خۆت به‌خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و شتی تره‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه، پێكه‌وه به‌وردی سه‌یری بكه‌ن، چونكه ئه‌وه مانایه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌و ده‌به‌خشێت‌و دواتریش بابه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن.
9. چی رێت لێده‌گرێت ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت مانگی جارێك خۆت جله‌كانت بخه‌یته ئامێری جل پاكه‌ره‌وه‌و بیشۆیت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه به‌و بسپێریت، چاوه‌ڕێ مه‌كه هه‌موو جارێك ئه‌و داوای شتت لێبكات، یان هه‌ندێ جار پێی بڵێت نامه‌وێت ماندوو بیت‌و هه‌موو جله‌كان ببه‌ره ده‌ره‌وه‌ی ماڵ‌وه بۆ شوێنی شتن‌و ئوتو.
10. كاتێك ده‌ست‌و ده‌موچاوت ده‌شۆیت چه‌ند دڵۆپه ئاوێك له‌ده‌وری ده‌ستشۆره‌كه بڵاوده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وی جێمه‌هێڵه‌و خۆت ئه‌و ده‌وروبه‌ره پاك بكه‌ره‌وه، ئه‌وه بزانه ئه‌و رشتنی ئاوه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی ژن توڕه ده‌كات.
11.ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی به‌وه‌رزشكردنه‌وه خه‌ریك ده‌كات جارجاره تۆش وه‌رزشی له‌گه‌ڵدا بكه، چونكه ئه‌وه زۆر دڵی خۆش ده‌كات‌و زیاتر هانی ده‌دات.
12. وه‌ك سه‌ره‌تای هاوسه‌ربوونتان مامه‌ڵه بكه‌و جارجاره پێكه‌وه له‌یه‌ك گه‌رماودا خۆتان بشۆن، دڵنیابه ئه‌مه چه‌كێكه‌و كاریگه‌ری ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه.
13. ژن زۆر حه‌زی به‌و شته كتوپڕیانه‌یه كه دڵخۆشكه‌رن، بۆ له‌پڕ ئێواره‌یه‌ك بڕیار ناده‌یت پێكه‌وه بچنه ده‌ره‌وه له‌جێگه‌یه‌ك نان بخۆن یان بچنه شوێنێك كه یادگاریتان تێیدا هه‌یه؟
ئه‌م هه‌نگاوانه تاقیبكه‌ره‌وه بزانه چه‌ند به‌خێرایی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.. ئه‌وه‌ش بزانه باشتره له‌هه‌موو پێویستییه‌كیدا تۆ ده‌سپێشخه‌ری بكه‌یت‌و چاوه‌ڕێ نه‌كه‌یت ئه‌و داوا بكات، چونكه ده‌ستپێشخه‌ری كردن زۆر مانای گه‌وره

ئاويزة
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.