باری گرانی سه‌رشانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه خوازیاری ماڵپێكه‌وه‌نانن، تا دێت زیاتر ده‌بێت، له لایه‌ك هه‌ڵاوسان له بازاڕدا ته‌نگی به‌و گه‌نجانه هه‌ڵچنیووه، له لایه‌كی تره‌وه خواستی زۆری هه‌ندێك له كچان یان كه‌سوكاره‌كه‌ی.
زۆرجار ئه‌م داواكارییه‌ی كچان له‌پاڵ هه‌ڵاوسانی بازاردا وایكردووه، كه كوڕان كه‌متیر بیر له هاوسه‌رگیریی بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێك كوڕ گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه واز له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بهێنێت.
كۆسار حمه، ته‌مه‌ن 24ساڵ، كاتێك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا هاتنه سه‌ر باسی هاوسه‌رگیریی، یه‌كه‌م مه‌رجی كچه‌كه ئه‌وه‌بووه خانوی له‌سه‌ر تاپۆ بكات، ئه‌مه‌ش بووه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میاندا تاكو به یه‌ك بگه‌ن.
كۆسار وتی “هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كه به‌خۆشه‌ویستی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌وه سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه هه‌ندێك كچ پێش هه‌موو شتێك مه‌رجی ماڵ و ئاڵتونداده‌نێت”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆسار زۆر ئه‌وكچه‌ى خۆشویستووه، به‌لاَم هه‌رگیز ڕازی نه‌بووه به داواكاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی “كچێك له‌م سه‌رده‌مه سه‌خت و مه‌رسره‌ف گرانیه‌دا داوای ئه‌وه‌م لێبكات خانووی بكه‌م به‌ناوه‌وه، ئاماده نیم هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه نه‌ك من، به‌ڵكو زۆربه‌ی كوڕان ناتوانن له سه‌ره‌تای ژیانیاندا خانویه‌كیان هه‌بێت”.
هێمن عومه‌ر، كه مامۆستای ئابوورییه له ئاماده‌یی نه‌غه‌ده، باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ڵاوسانی بازار‌و هه‌ندێكجار خواستی زۆری كچان، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌بێت، به‌ڵام پێشیوایه كه له كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا پێویسته گه‌نج پێشوه‌خته توانایه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت.
مامۆستای هێمن وتی وتی “وه‌ك وتراوه كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه، ڕێك وایه چونكه لایه‌نی ئابوریش ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له هه‌مووكاتێكدا به‌لاَم به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری”.
iهاولاتى
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.