مێخه‌ك چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ده‌م و ددان
مێخه‌ك جگه‌له‌وه‌ی به‌كاردێت بۆ خواردن، هه‌روه‌ها گرنگیه‌كی گه‌وره‌شی هه‌یه له بواری پزیشكیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌ندین كانزای وه‌ك (كالیسۆم،پۆتاسیۆم،سۆدیۆم،فسفۆر، ترشی هایدرۆكلۆرید) هه‌روه‌ها ڤیتامین (A) و ڤیتامین (C).
یوهانیس گوتفرید مایر توێژه‌ر له زانكۆی “فورتسبورغ” ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد كه مێخه‌كی روه‌كی به‌كاردێت وه‌ك پێویستیه‌كی گرنگی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌م وددان، وه‌ك چاره‌سه‌ریش به‌كاردێت بۆ ئازاری ددان و پڕكردنه‌وه‌ی ددان و چاره‌سه‌ری ره‌گی ددان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌رابردودا پزیشكه‌كان به‌كاریان هێناوه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی (ئیوجینۆل) ی تێدایه كه چه‌ندین میكرۆب له‌ناوده‌بات و ئازاری ددان كه‌م ده‌كاته‌وه بۆنی ناوده‌م ناهێڵێت و وه‌ك هه‌ویری ددانیش به‌كاردێت.
هه‌روه‌ها رۆنی مێخه‌ك به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی تێكچونی كرداری هه‌رسكردن و ته‌نگه نه‌فه‌سی و كۆكه‌و پاكردنه‌وه‌ی خوێن و سه‌رئێشه و نه‌خۆشیه‌كانی پێست وه‌ك گه‌ڕی و ئاڵۆشی قاچی وه‌رزشكار و توشبون به كه‌ڕو و روشاندنی پێست و پێوه‌دانی مار و مێرو.
پزیشكه‌كان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه رۆنی مێخه‌ك نه‌درێت له‌پێستی هه‌ستیار ته‌نها بۆپێستی ئاسایی به‌كاربهێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر خه‌سته، بۆیه پێویسته به‌رونی به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ها رۆنی مێخه‌ك به‌سودیشه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی توشی كێشه‌ی كه‌م خه‌وی بونه‌ته‌وه، به‌سودیشه بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مێشك و هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌رونی و له‌بیرچونه‌وه و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ وپاككردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له به‌ڵغه‌م زه‌رداوی تر
سبه‌ی
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.